وەڵامێکی کورت بۆ واگۆن زمانحالی پاراستن و سەرۆکی حکومەتی فاشل / ئەحمەدی حاجی ڕەشید

هەرچەندە دەمویست ئیسراحەتی جەنگاوەرێک بکەم بەڵام دەستتان دایەوە یەخەم ،ئەگەر ئەو شەڕەنەکەم خوا دەمگرێت . وادیارە قەدەری من وایە هەردەبێت لە جەنگدابم لەگەڵ ئێوە ، جا سەرکردایەتی کۆمەڵ پشتم دەگرن یان نا ، پشتیوانم دەبن یان پشتم بەردەدەن ،بەلامەوە گرنگ نییە وبریارەو داومەو لێی پاشگەز نابمەوە تا شکستی یەکجارەکیتان دەبینم ، راشهاتووم لە هەموو ئەوشەڕانەی لەگەڵ ئێوە کردومن بەتەنها بووم کێشەی تەنهایشم نییە چونکە پشت ئەستورم بە (اللە)

لە ڤیدیۆیەکتاندا لەم کاتی هەڵبژاردنەدا دیسان قولە قاپی منتان گرتەوە :

یەکەم : بەحسابی خۆتان تاوانتان داوەتە پاڵم کەمن پرۆ عێراقیم .

دەڵێم سەهوتان کردو سەرتان دای لەبەرد :

من عيراقیم و عێراق بەنیشتمانی خۆم دەزانم و لە سەر یەک بستی سازش ناکەم و نایفرۆشم و خیانەتیشی لێناکەم و تەواوی سەرچاوە سروشتیەکانیشی بە موڵکی گەلانی عێراق دەزانم .

من هەڵگری رەگەزنامەی عيراقم و لەکوردستان و لەبەغداش ولەدەرەوەی وڵاتیش ئەگەر ڕێم کەوتبێتە دەرەوەی وڵاتیش زۆر بەجورئەتەوە وتومە هەلگری رەگەزنامەی عێراقیم ، نەخۆفرۆشم وەک ئێوە نەداردەستی تورک و فارس و ئەمریکی و ئینگلیزم ،نە نۆکەری عەجم و نە سوخرەکێشی ئالی عوسمانم .

هەڵگری تەنها پاسپۆرتی عێراقیم و جگە لەوەش فیزەی هیچ وڵاتێکم لەگیرفاندا نیە .

دووەم : کەدەڵێن وەک خوێن مژە کوردەکە ناوم هاتوە لێمگەرێن با وەبیرتان بێنمەوە کە سلێمانی موعینی و مەلائاوەرو و فاخر مێرگەسوری و بنەماڵەی حمد ئاغای مێرگەسورو و خوێنی سورکیەکان و ئەنفالکردنی ئێزیدیەکان و تێرۆر کردنی سەردەشت عوسمان و وداد و شەهیدانی (١٧) شوبات و (٤٠٠) دیلی شەڕی ناوخۆو و کارەساتی هەکاری و شەهیدانی شاری نەغەدەی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ڕادەستکردنەوەی دەیان تێکۆشەری کوردستانی باکورو خیانەتە گەورەکەی ٣١ ی ئاب ودەیان و سەدان خیانەتی تر لەو جۆرە ،

ئەگەر ئەمانە ئێوە ناناسێنێت بەتاقانە خوێنمژی کورد ئەوا ئەو خوێنانە لەگەردنتادا دەمێنێتەوە تا ڕۆژی دادگاییتان دێت لەلایەن یان دادگای میلەت یان دادگای خوای ئەم میلەتە ستەم دیدەیە.

سێهەم : سەبارەت بە پەیوەندی من سەرۆکی کۆمەڵ جەنابی مامۆستا علی باپیر و سەرکردای کۆمەڵ کە گوایە نامەی بۆ من ناردبێت و مەکتەبی دارایی کۆمەڵ ڕۆلی چیە لەو باسەدا :

دەڵێم : سەبارەت بە پەیوەندی من و سەرۆکی کۆمەڵ جیاوازە لەپەیوەندی سەرۆکی کۆمەڵ لەگەڵ هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵاو و سەرکردایەتیش ، وەڵام نەدانەوەی مەکتەبی سەرۆک رەنگە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە ئامادە نین وەڵامی سەرۆکی فاشل بداتەوە نەک پەیجێکی سێبەری ، پەیوەندی بە سەرکردایەتی کۆمەڵ ئاگاداری رای ئەوان نیم ئەو نامەش ئەگەر وێنەیەکی لای ئێوە بۆم بنێرن و سەبارەت بە مەکتەبی دارایش هیچ وەڵامێکی نەبوو هۆکار لای خۆیانە ، سەبارەت بەوئەندامەی بەحساب کۆمەڵ بێت و قسەی بۆ واگۆن کردبێت ، هەرئەوەندە دەڵێم کۆمەڵ کەسی خۆفرۆش و خیانەتکاری وای تێدابوایە لەمێژە گەشتبویەلای ئێوە.

چوارەم : سەبارەت بە دۆرۆ شاخدارەتان کەلەماڵی خۆم دانیشتووم ،ئەوا تەنها سەیری پەیجی مەڵبەندەکان و کەرنەڤاڵەکان بکەن کە قەڵادزەو رانیەو چوارقورنەو و شکارتەو سەنگەسەرو سەروچاوەو وچەمچەماڵ و تەکیە و هەڵبجەو و سید سادق و گەرمیان سەیربکەن بزانن ڕۆژم هەیە لەیەکێک لەو شارانە نەبم .

بەدرۆ خستنەوەشتان مەبەستمە چونکە من دەزانم جگە لەدرۆ هیچی ترتان نییە