هۆشیار زێباری هێشتا تەزینەکەی دادگای فیدراڵیی لەبیر ناچێت
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی لە نوێترین ڕاگەیاندنی دوژمنایەتی خۆی بۆ دەسەڵاتی دادوەری، هێرشی کردووەتە سەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بە هۆی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی یادی چوارساڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس.
زێباری لە نووسینێکدا ڕەخنەی لە زێدان گرتووە کە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمە سیاسییەکان دەکات و ڕایگەیاندووە کە دەزگای دادی عێراق بێلایەن نییە و سەربەخۆییەکەی گومانی لە سەرە.