ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە حکومەتە خۆماڵییەکە گەیشتووەتە لوتکە
خانمه هونه‌رمه‌ند نه‌رمین قادر كه له ئێستادا باری ته‌ندروستی جێگیر نییه، رایگه‌یاند كه له پاش 38 ساڵ خزمه‌ت چاوه‌ڕێی مه‌عاش بكه‌یت بۆ داوده‌رمان به 3 مانگ جارێك ئه‌ویش بیكات به‌مژده، حكومداری ئاوا ده‌كرێت؟
خانمه هونه‌رمه‌ند نه‌رمین قادر له فه‌یسبووك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه کە من کەسێکی زۆر ماندوبووم ڕێزم لە جەستەی خۆم نەگرت زۆرم بەخشی بێبەرامبەر.
نه‌رمین قادر ده‌ڵێت: كێشه‌كه له‌وه‌دایه نه‌خۆش بكه‌ویت، بیمه‌یه‌كت نه‌بێ له ڕێگای حكومه‌ته‌وه كه بتوانیت چاره‌سه‌ری خۆتی پێ بكه‌یت.
ده‌شڵێت: له پاش 38 ساڵ خزمه‌ت چاوه‌ڕێی معاش بكه‌یت بۆ داوده‌رمان به 3 مانگ جارێك ئه‌ویش بیكات به مژده، حكومداری ئاوا ده‌كرێ؟
ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده نووسیویشیه‌تی: هه‌تا ئێستا 7 ده‌فته‌رم لاته جه‌نابی سه‌رۆك. پاشه‌كه‌وت وتمان بۆ خۆتان گه‌ردنتان ئازاد نه‌بێ. ده‌به‌سه مناڵی خۆتان چۆن ده‌ژی خوا هه‌ڵی نه‌گری ئه‌م زوڵمه.