منداڵانی ئەوان و منداڵانی خەڵک!
بە هەزاران منداڵی ئەم کوردستانە لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵە و نادادپەروەری و نەبوونی هەلی کار، ڕوویان لە هەندەران کردووە، بە سەدان کەس لەوان لە دەریاکاندا خنکان و تەنانەت تەرمەکانیشیان دیار نییە لە کوێیە و چی لێ هاتووە.
بەڵام منداڵانی بارزانییەکان چۆن دەژین؟
یەکێک بێ ئەوەی یەک ڕۆژ سەربازیی کردبێت کراوەتە فەرماندەی لەشکری تایبەت. ئەویتر ئەنجومەنی ئاسایشی بە دەستەوەیە.
پاڵاوگە نەماوە بە دەست منداڵانی بارزانییەکانەوە ڕزگاری بووبێت. بۆ تاڵانکردن ئەوان لە پلەی یەکەمدان. کچی وا هەیە کە بە چەندین کۆمپانیای گەورە هەیە و ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلار تاڵان دەکات.
هەر منداڵێکی بارزانییەکان بووەتە خاوەنی کۆمپانیا و زانکۆ و باڵاوگە و کەناڵێکی ئاسمانی و ساڵانە بە سەدان ملیار دۆلار تاڵان دەکەن و قووت و بودجە و مافی ئەم خەڵکەیان بردووە.
منداڵانی خەڵکیش چارەنووسیان بێبژێوی، بێ پارەیی، کرێکاری، کۆچ و تەنانەت مردنە.
منداڵانی خەڵک دەبێت بۆ دەستخستنی دە هەزار دینار لە بەرەبەیانەوە تا شەو لە هەوڵی بێ وچاندابن.
ئەمە ئەو نادادییەی حکومڕانی بارزانییەکانە لە هەرێمی کوردستان. منداڵەکانی ئەوان لەوپەڕی ژیانی شاهانەدا بن و منداڵەکانی خەڵک هەر ڕۆژ بە ڕووداو و کارەساتێک ببنە قوربانی.