لەهەولێرێ چ ڕوو دەدات !

دۆخی هەولێر وای لێهاتووە، بۆتە شاری تۆمەتبارکردن و سڕینەوە لەبەر مافی ڕەوا. داوای ئاو بکەی پێت دەڵێن ئاژاوە گێڕی و یەکێتی .

بڵێی ئەو شەقامە چاک دەکەم لەسەر حسابی خۆم پێت دەڵێن گۆڕانی و بەشەق ئاسایش لێت دەدەن .

بڵێی ئاو دابەش دەکەم ناهێڵن دەڵێن ، نەوەی نۆێی .

بڵێی ئەو حکومەتە کەمتەرخەمە دەڵێن بەرەی گەلی .

بڵێی خەڵک برسیەو وەزعی خراپە دەڵێن، ئەوە یەکگرتوی ئیسلامیە .

ئیتر بۆت نیە هیچ بڵێی و دەبی ڕازی بی !