عینادی سیاسی پارتی زیانی بە کوردستان گەیاندووە
خەڵەف ئەحمەد ڕایگەیاندووە کە دواخستنی هەڵبژاردنەکانی 10 ی حوزەیرانی پەرلەمانی کوردستان هیچ گۆڕانکارییەکی لێنەکەوتووەتەوە و تەنیا عینادی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی بۆ هەمووان سەلماندووە و بەرامبەر بەم عینادەش باجێکی زۆری داوە.
ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەم سیاسەتەی پارتی بووەتە هۆی دەستوەردانی تورکیا لە کاروباری هەرێمی کوردستان و درزێکی درووستکردووە لە نێوان خۆی و لایەنە سیاسییەکان و سوودەکەی تەنیا بۆ دوژمنان بووە.
ئەو ئەندامەی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە پارتی لە ماوەی چەند خولی ڕابردوو بە تەزویر زۆرینەی پەرلەمانی هەبووە و بوونی بە هێزی یەکەم بە دەنگی خەڵک نەبووە و بە پێچەوانەوە بووەتە مەینەتی بۆ خەڵک و بە تایبەت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.