بارزانییەکان و کڕینی فڕۆکەی تایبەت لە گیرفانی خەڵک

هەر یەک لە مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی خاوەنی فڕۆکە و هێلیکۆپتەری تایبەت بە خۆیانن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە مووچەخۆران و تەنانەت کادیرانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانیش بێ مووچەن، ڕێگاوبانەکانی نێوان شارەکان وێرانن و ئەوانیش بە پارەی دزراوی خەڵک فڕۆکە و هێلیکۆپتەر دەکڕن و هاتووچۆ دەکەن.

پارەی کڕینی و هێشتنەوەی ئەو فڕۆکە و هێلیکۆپتەرانە کە دەیان ملیۆن دۆلارە لە گیرفانی خەڵک و لە داهاتی کوردستان و مووچەی خەڵک و بودجە دەدرێت.

نێچیرڤان بارزانی فڕۆکەیەکی تایبەتی هەیە بە ناوی فالکۆن هەشت ئیکس کە نرخەکەی 60 ملیۆن دۆلارە و لە جۆری ڤی ئای پییە و جێگای 12 سەرنشینی هەیە و بە داهاتی خەڵک کڕدراوە. نێچیرڤان بارزانی هێلیکۆپتەرێکیشی هەیە کە نرخەکەی زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلارە.

ئەوەی دەبینرێت ماڵی بارزانی سەدان ملیۆن دۆلاری خەڵکیان دزیوە تەنیا بۆ کڕینی فڕۆکە و هێلیکۆپتەر و ئامادە نین مووچەی خەڵک بدەن و کێشە و گرفتەکانی خەڵک چارەسەر بکەن.