پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو، وا دیاردەكەوێت كەسێكی بێ بەهرە و نەزان و ناشایستەی ئەو پۆستەیە كە پڕی كردوەتەوە. خەڵكی هەولێر بەم قرچەی هاوینە گەرمە هاواریان لێهەلساوە لە بێ ئاویدا، جەنابیشیان لە جیاتی بوونی لە جێگەی پێویست بۆ چارەسەركردنی كرداری ئێشەی هاوڵاتیان و بەهاناوەهاتنیان لەم دۆخە نالەبارە بە دابینكردنی ئاوی پێویست بۆیان، ئەو لە فاكوفیكی خۆی ناكەوێت و لە كەیف و سەیفی سەفرە بۆ دەوڵەتان.
هەموو ساڵێک لە هەر دوو وەرزی بەهار و پایزدا شاری هەولێر تووشی دیاردەیەکی مەترسیدار بە ناوی لافاو دەبێتەوە. کە باران بارینەکە تەواو دەبێت پارێزگاری هەولێر دەڵێت پلانمان داڕشتووە ڕێگری لە لافاو بکەین بەڵام هەر لافاوەکە دێت و بەهێزتر لە جارانیش دێت.
سودانی لەسەر لەشکرکێشییەکانی تورکیا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ناردووە بۆ هەولێر، کەچی پارێزگاری هەولێر خەریکی ستایشکردنی ڕۆڵی تورکیایە.
پارێزگارە خەیارخۆرەکەی هەولێر کە پێشتر بانگەشەی ئەوەی دەکرد هەموو ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگری لە زیانەکانی لافاو لە هەولێری پایتەخت گیراوەتەبەر، لە بەردەم خەڵکدا جارێکی تر شکستی خۆیی و حکومەت و حیزبەکەیی سەلماند.
میدیاکانی پارتی و ماڵباتی بارزانی ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر چەند ئامانجێک لە هەولێر، دوو لە مووشەکەکان خراونەتە خوارەوە.
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە کە کارەبای پریپەید و 24 کاتژمێری لە هەولێر بوونی نەماوە و تەنیا چەند شوێنێکی تایبەت کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە.
بەو هەموو زیانەوە کە لە ساڵانی ڕابردوو لافاوەکەی هەولێر بە خەڵکی گەیاندووە، پرسیاری گرنگ و بێ وەڵامی ئەوان ئەوە بووە کە بۆ ئەم کێشەیە لە لایەن حکومەتەکەی پارتییەوە چارەسەر ناکرێت؟
حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتەکەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان چەند ساڵێکە بەو هەموو بەڵێنە هاوینیانەی خۆیان، لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون کێشەی هاتنی لافاوی هەولێر چارەسەر بکەن، ئەمساڵیش بە نمە بارانێک دیسانەوە چەند شەقام و گەڕەکێکی شارەکە ژێر ئاو کەوت و خەڵک داوای هێنانی بەلەمیان لە ئومێد خۆشناوی پارێزگار کرد.
خەڵکی هەولێر داوای لە ئومێد خۆشناو دەکەن کە بۆ کاتی لافاوە بەردەوامەکانی ئەم شارە بەلەمیان بۆ دابین بکات.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا بە توندی هێرشی کردووەتە سەر پارێزگاری هەولێر کە دوو کێشەی بێ ئاوی و لاوفاوی لەم شارەدا چارەسەر نەکردووە.
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت ڕێگری لە هاتنی لافاو لەم شارەدا بکات.
پارێزگای هەولێر کە بە هۆی دابەشکردنی خەیارەوە بە ئۆمێد خەیاری ناوبانگی دەرکردووە، لە سەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق تایبەت بە هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە کە بڕیار لای ئەنجومەنی وەزیرانە.
پارێزگاری هەولێر ڕووداوەکانی 31 ی ئابی 1996 ی بە وەرچەرخان ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕۆژە بووەتە هۆکاری ئەو پێشکەوتنەی کە لە شارەکەدا هەیە، پێشکەوتنەکانی وەک ئاو و کارەبای هەمیشەیی و هەلی کار و پیشەسازی و هەموو شتێک!.
تا دێت کێشە و قەیرانەکانی هەولێری پایتەخت زیاتر دەبن و لە بەردەوامی قەیرانی کەم ئاوی، کێشەی نەبوونی بەنزینیش سەریهەڵداوە.