کەناڵی ڕووداو یان هەمان کەناڵە دز و تاڵانچییەکەی هەرێمی کوردستان کە وەک مووچەخۆرێکی ئیسرائیل بانگەشە بۆ بایکۆتکردنی کاڵا و بەرهەمی ئێرانی دەکات، دانی بە شکستی بانگەوازەکەی ژووری بازرگانی هەولێردا ناوە و ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی شەممە 20 ی کانوونی دووەم جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەی سنوریی حاجی ئۆمەرانەوە ئاسایی بووە و بە دەیان بارهەڵگر لە نۆرەدابوون بۆ ئەوەی وەک ڕۆژانی ڕابردوو لە ئێرانەوە کاڵا هاوردە بکەن و بیگەێننە شارەکانی هەرێمی کوردستان.