ئەوەی ڕۆژێك ئاهێکی بۆ کوردستان هەڵکێشابێ، دڵۆپێك خوێنی بۆ ڕشتبێ، ئارەقێکی ساردی بۆ کردبێتەوە، ناتوانێ خۆی لە هەواڵی ئەم وڵاتە لابدات و بێ خەم بژی. وڵاتێك دوای درێژترین مێژووی، پڕ لە هەموو جۆرەکانی قورباندان، گەیشتووە بە هیچ. هیچێتییەك کە لە فەرهەنگی هیچ میللەت و خاك و دەڤەرێك، نە نموونەی هەیە، نە لە مێژوودا وێنەی میللەتی وا کۆست کەوتوو دەدۆزرێتەوە، نە حکومەتی وا بێ فەڕ و بێ کەڵکیش.
لە 2020وە ئێران بە موشەکی بالستیک لە هەرێمی کوردستان دەدات. سەبەبەکەی نە دروستبوونی ئیسرائیلی دووەمە، نە بوونی موسادە و نە بوونی هێزەکانی ئەمریکایە.
تەنیا پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ژنی دووەمی هێناوە.
پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردستان ڕایگەیاندووە کە کورد هیچ کات هێندەی ئێستا لێکدابڕاو و پەرتەوازە نەبووە.
بارەگای بارزانی و، پێگە و رۆڵی جەنابی کاک مەسعود لە مێژووی سیاسیی کورددا، دوو شتی جیاوازن؛ یەکیان دامەزراوەیەکە کە لە رووی قانونییەوە، هیچ مەحەللێکی لە ئیعڕابدا نییە. ئەوەی دیکەشیان کەسایەتییەکە کە یەکێک لە گەورەترین شانازییەکانی ژیانی ئەوەیە کە لە سەردەمی بەرەی کوردستانیدا، ئەو یەکەم کەس بووە کە پێشنیازی کردووە لە کوردستان هەڵبژاردن بکرێ و دامەزراوە تەشریعی و تەنفیزییەکان دابمەزرێن.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان کە لە پاش ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 کەرکوکی بە جێهێشت و پاش شەش ساڵ بە لاوازییەوە بۆ ئەم شارە گەڕاوەتەوە، بەردەوام بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە بە شکۆوە دەگەڕێتەوە کەرکوک و شارەکە لە ژێر دەستی ڕاکان جبوری دەردەهێنێت بەڵام لە ئێستادا زەنگی شکستەکەی پارتی لە گەیشتن بە ئامانجەکانی لێدراوە.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لەوە دڵنیایە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی شوبات بەڕێوە ناچێت.
هێشتا نەوتە 50 هەزاری دینارییەکەی بەغدا دیار نییە بەڵام یەکێتی و پارتی شەڕیانە و هەر یەک بە دەسکەوتی خۆی ناوی دەبات.
پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم لە گەڵ ئاسایشی عێراق ڕێکەوتنی کرد و بەمەش ڕێگری لە چوونی مامۆستایانی ناڕازی بۆ بەغدا کرا.
وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە حیزبەکەی هاوبەشی ئەو زوڵم و ستەمەیە بەرامبەر بە مووچەخۆران دەکرێت، ڕایگەیاندووە کە چوونی مامۆستایان بۆ بەغدا بە سیاسی کراوە.
بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان دیسانەوە بە بیانووی هاتنی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژ بە ژنان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
ڕۆژ بە ڕۆژ وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان نزیک دەبێتەوە کە سەرۆکی هەرێم پێشتر ڕایگەیاندووە لە 25 ی شوباتی 2024 بەڕێوە دەچێت.
کەشناسیی کوردستان ناوی چەند شوێنێکی بڵاو کردووەتەوە کە ئەگەرێکی بەهێزە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو ڕوبەڕوی لافاوێکی قورس ببنەوە.
نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژی هەولێر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە دەستگیر کرا.
دەزگای دژە تیرۆری پارتی کە خۆی وەک هێزی دژە تیرۆری کوردستان دەناسێنێت، ماوەیەکە بە هەواڵ و بڵاوکراوەکانی هەوڵی چەواشەکردنی خەڵک و ڕای گشتی کوردستان دەدات.