ئەو داهاتەی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی ئەمساڵدا دەستی کەوتووەو باسی ناکات، بەمجۆرەیە: یەكەم/ لە گومرگ و باج و ڕسوماتەوە: مانگانە (٣٢٠ ملیار) دینار (بە پێی قسەی خۆیان !)، کە بۆ شەش مانگی ئەمساڵ دەکاتە (١,٩٢٠,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠) واتە یەک ترلیۆن و نۆسەدو بیست ملیار دینار.
بەشێک لە سیاسیەکان و وەزیرەکان وتارەکانیشیان بۆ دەنووسن و نایخوێننەوەو هەر نازانن چی نوسراوە، ئەوە سەختترین قەیرانی نەخوێندەواریی و نووسین و ڕۆژنامەوانیی ئێستایە.
بۆ دوو مانگ دەچێت، مووچەی پێشمەرگە و ھێزەکانی ناوخۆ کراوەتە قوربانی ڕێکنەکەوتنی حکومەتی ھەرێم و بەغدا، ئەویش بەھۆی ئەوەی ھەرێمی کوردستان ئامادەنیە زانیاری تەواو لەسەر پێشمەرگە و ئەو ھێزانە، ڕادەستی ناوەند بکات، بۆیە حکومەتی بەغدا مووجەکەیانی بارمتەگرتووە و ئامادەنیە وەک مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی بۆ ھەرێم بینێرێت .
لە ساڵانی ڕابردوودا هاتنی عەرەبەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بۆ کوردستان جۆرێک لە بوژانەوەی ئابوریی بۆ شارەکانی هەرێم بە دواوە بووە بەڵام لە ئێستادا بە چەند هۆکارێک بە تایبەت باشتربوونی دۆخی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبەکان هەرێمی کوردستان بە جێ دێڵن.
لە مێژووی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانیدا کپکردنی دەنگە ناڕازییەکان بەردەوام هەبووە. ڕفاندن، ئەشکەنجەدان، زیندانیکردن و تیرۆری ڕۆژنامەنووسان بەشێکە لە مێژووی پارتی و بارزانییەکان.
هێمن عەبدوڵڵای کاوێژکەری کەناڵە نەوتییەکەی ڕووداو وتارێکی لە سەر ڕەوشی غەززە و پشتگیری ئیسلامییەکانی کوردستان لە بزوتنەوەی حەماس بڵاو کردووەتەوە کە خۆی لە بەشێکیدا ئاماژەی بە پەیوەندی لە گەڵ قەوارەی جولەکە داوە و پێشتریش بە بەڵگەوە ئەوە سەلماوە موچەخۆری دەزگای هەواڵگری مۆسادە و بۆ ئیش و کاری تایبەت لە هەرێمی کوردستان ڕاسپێردراوە.
شوان مام رەحمان قەشقە ڕایدەگەیێنێت؛ تاقمێکی دیاری کراوی کوردانی پارچەکانی تری کوردستان ڕۆڵیان هەبووە لەبەگژ داچوونەوەی خەڵکی هەرێم شوان مام رەحمان قەشقە کەسایەتی ناودار و ڕەخنەگر ڕوو لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتی: ئەی قەول نەبوو ژیانی خۆت و پێشمەرگە هاوتا بکەی.
هێرشی پلان بۆ داڕێژراوی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان یەکلایی بووەتەوە و پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ڕووی هەواڵگری و پێدانی زانیارییەوە هاوکاری تورکیا دەکات.
مونا قەهوەچی سەماکەرە تورکمانەکەی دیوەخانی بارزانی بووەتە هۆکاری نەهامەتی و قوڕبەسەرییەکانی هەرێمی کوردستان و دواکەوتنی دووبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیش لە بەر نازی چاوەکانی مونایە.
پارتی و بارزانی لە بەر سڕینەوەی ناوی مردووەکان لە تۆماری دەنگدەران و بێبەشبوونی مونا پارتیچی، دەڵێن بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەین. پارتی لە ئێستادا دەیەوێت بە پارە بەخشینەوە بە سەر حزبە بچووکەکانی نزیک لە خۆی، بازنەی بایکۆتی هەڵبژاردن گەورەتر بکات.
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە کە شەرمە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم، پێدانی مووچە بە دەسکەوت بە خەڵک دەفرۆشنەوە.
سەرۆکی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەم دەسەڵاتەی هەرێم لە ئێستادا دۆڕاوە و ناتوانێت هەرێمی کوردستان لەم دۆخە ڕزگار بکات.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەموو کات لە ڕێگەی سەرکردەکان و بە فەرمی و هەروەها لە ڕێگەی ئەندامان و لایەنگرانیەوە شانازی بەوە دەکات خزمەتی خەڵک و کوردستانی کردووە. با بزانین پارتی شانازی بە چییەوە دەکات؟
پارتی دیمۆکراتی کوردستان ساڵی 2017 بە ڕیفراندۆمەکەی مەسعود بارزانی بانگەشەی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیی دەکرد، ئێتستا پاش ئەم هەموو شکستە پەنای هێناوەتە بەرگریکردن لە پرۆژەی هەژماری من.
پەرلەمانتارێکی پێشووی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر پارتی لە بڕیاری کشانەوەی دادوەرەکەی لە دادگای فیدراڵی پاشەکشە نەکات، خۆری بەرەو ئاوابوون دەڕوات.