ستران عەبدوڵا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ دەسەڵاتی خۆسەپێن لە دهۆکیش لۆ مارێ.
سەرباری ڕاگرتنی مووچە و سەدان قەیران و کێشە و نەهامەتی خەڵک، بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی خاوەنی ملیاران دۆلارن تەنانەت حزبەکانی خۆشیان ئاگاداری دۆسیەی پارە ژێرزەمینەکانیان نین و تەنها بۆ هەردوو بنەماڵەکە و ژمارەیەکی کەم لە دەست وپیوەندەکانیانە.
کۆمسیۆن لەبارەی تۆمارە ساختییەکەی پارتی هاتە دەنگ و بەدرۆی خستەوە.
دڵشاد میرانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەغداد کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکان دەبێت لە ڕێگەی ەنیشتیمانیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە.
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە لە کەرنەڤاڵی لیستی کۆمەڵی دادگەریی لە سلێمانی لەبارەی دروشمی حزبەکەیان رایگەیاند، "کە دەڵێین رایاندەگرین مەبەستمانە ئەم دەسەڵاتە رادەگرین لە چەواشەکاریی خەڵک".
رێکخراوێکی خێرخوازی تورکیا لە سنوری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان لە بەرامبەر پێدانی خۆراک منداڵان ناچار دەکات ئاڵای تورکیا بەرزبکەنەوە و سرودی نیشتیمانی ئەو وڵاتە بڵێنەوە.
شارەزایان و ئەندازیارانی بواری کارەباو ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مەدەنی ڕایدەگەیەنن، لە پێنج ساڵی تەمەنیدا کابینەی نۆیەم نەک هەر نەیتوانیوە کێشەی کارەبای نیشتمانی چارەسەر بکات بەڵکو دۆخی کارەبای خراپتر کردوە و دەبێت هاوڵاتییان مانگانە پارەی دوو جۆر کارەبا بدەن، ئەوەش لەکاتێکدایە کابینەی نۆ بەسەرۆکایەتی مەسروربارزانی بەڵێنی دا کێسەی کارەبا چارەسەر بکات بەڵام لەئێستادا گرفتی کەمی کارەبای نیشتمانی و پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی بەشێوەی 24 کاتژمێری بووەتە خەون لای هاوڵاتییان و دەڵێن کە قەت نایبینن.
کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان وەڵامێکی بۆ ئەوەی چەواشەکارییەکانی کەناڵی ئاڤا میدیا، ناوبرد، بڵاوکردەوە.
ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر ڕایدەگەیەنێت" بەپێی شیکارییەکان هەڵبژاردنی ئەمجارە کاریگەری زۆری بەسەر هاوکێشەی سیاسی کوردستان دەبێت."
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن داوا دەکات، "کێشەی مووچە بە تەواوی چارەسەر بکرێت".
کۆمەڵی دادگەری بەتوندی دژی هێرشەکانی تورکیا هاتە دەنگ و ڕایگەیاند: ئەرکی هەردوو حکومەتە کە هەنگاوەکانی کوتاییهێنان بەم دۆخە بگرنەبەر و ئەوان بەرپرسیارن لە پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان.
لە هیچ وڵات و لە ناو هیچ نەتەوەیەکدا نییە کەسێک و لایەنێک و سەرکردەیەک شانازی بە خیانەتەوە بکات، ئەویش خیانەتێک کە بووە هۆی کوژران و بریندارکردنی هەزاران کەس.
وەهاب هەڵەبجەیی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە ساڵیادی خیانەتی 31ــی ئابدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ بە ڕوویەکی قایمەوە پاساو بۆ خیانەت دەهێنرێت.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەولێر بە دەنگی خەڵک وەردەگرێتەوە و ڕایگەیاندووە کە لە 31 ی ئابی 1996 ئەم شارە بە تانکی بەعس لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە داگیر کراوە.
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەزانێت حیزبەکەی بە هەر پێوەرێک بێت لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان تووشی دابەزینی ژمارەی دەنگەکان و کورسییەکانی لە پەرلەماندا دەبێت، هەر بۆیە هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ تا دیسانەوە ئەم هەڵبژاردنانە دوابخرێت.