هۆشیار زێباری کە پێشتر وەزیری دەرەوە و دارایی عێراق بووە و بە هۆی چەندین دۆسیەی دزییەوە دەرکرا، لە کاتی خۆکاندیدکردنیشی دادگای فیدراڵی عێراق ڕێگەی خۆپاڵاوتنی نەدا، هەر بۆیە کۆنەقینێکی لە لایەنە سیاسییە شیعەکان هەیە.
مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە پشکی پارتی لە دزینی پارەیەکی زەبەلاحەوە تێوەگلاوە و پێی زانراوە.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە هۆی لێدوانێکەوە سوپاسی سەرۆکی ڕەوتی سەدری کردووە، لە کاتێکدا قەد شتی وا نەبووە و قسەی واش نەکراوە.
ڕۆژنامەنووسێکی کورد وەڵامی هۆشیار زێباری داوەتەوە کە بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی چوارەم ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە بەغدا ڕەخنەی لە فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق گرتبوو.
هۆشیار زێباری کە بە هۆی گەندەڵییەوە چەندین جار لە دادگای فیدراڵی عێراق ڕوبەڕوی لێدان و تەزینێکی گەورە بووەتەوە، ئەمەی لەبیر ماوە و بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر دەسەڵاتی دادوەری.
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە لە عێراقەوە هەوڵی لاوازکردنی پێگەی هەرێم دەدرێت و ئەم هەوڵەش لە ئێستادا چڕتر بووەتەوە.