مەسعود حەیدەری کۆیلەی دیوەخانی بارزانی بە هۆی دۆسیەیەکی دزییەوە لە بەغدا هەڵاتووە و لە هەولێرە، بەڵام بەرپرسی نوسینگەکەی دەستگیر کراوە.
مەسعود حەیدەر کە لە هەرێمی کوردستان بە مەسعود پارە و مەسعود کۆیلە ناسراوە، لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە کرایە بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بەڵام تەیف سامی لە پۆستەکەی دووریخستەوە.
خانمە وەزیرە بەهێزەکەی عێراق، نوێنەرەکەی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی لە وەزارەتی دارایی دوور خستەوە.
مەسعود حەیدەر کە بە مەسعود کۆیلە ناسراوە و بە هۆی خزمەتکردنی بە بنەماڵەی بارزانی وەک بریکاری بێ دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی عێراق ناسراوە، هیچ ئیش و کارێکی لە بەغدا نییە و لە ڕاستیدا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ڕەتیکردووەتەوە هیچ دەسەڵاتێک بە ناوبراو بدات.
برایەکی مەسعود حەیدەر کۆیلەی پارتی و بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق حاشای لە ناوبراو کردووە.
مەسعود حەیدەر ی پێشتر گۆڕانخواز و ئێستا پارتیخواز وەک نێردەی بارزانی و پارتی بووەتە بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بەڵام هیچ دەسەڵاتێکیان پێنەداوە و کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش زیاتر بووە.