لە پاش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق تایبەت بە درێژکردنەوەی نایاسایی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و نەبوونی هیچ ئاسۆیەک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، هەرێم تووشی قەیرانێکی سیاسی و یاسایی بووەتەوە.
ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کۆنتڕۆڵکردنی دۆسیەی نەوت لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە وایکردووە کە زۆربەی ئەو کۆمپانیانەی لە کەرتی نەوتی هەرێمدا کار دەکەن تووشی قەیران بن.
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا کۆبوونەوە و پرسی ڕوبەڕوبونەوەی پەکەکەش یەکێک لە دیارترین تەوەرەکانی ئەو کۆبوونەوە بووە.
لاهور شێخ جەنگی کە خۆی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی دەناسێنێت، ئاڵا تاڵەبانی دەکاتە سەرۆکی لیستەکەی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە پارێزگای کەرکوک.
لە پاش کۆنگرەی 14 ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، ناکۆکییەکانی نێوان هەر دوو جێگری سەرۆکی ئەو حیزبە زیاتر بووە و لە دۆسیە جیاجیاکاندا تا ڕادەیەک ئەو کێشە و ناکۆکییانە بۆ ڕای گشتی ڕوون بووەتەوە.
پاش هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق و نەبوونی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێ، ئێستا تەنیا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەتوانێت ئەو پرۆسەیە بەڕێوە ببات و ئەویش بە چەند هۆکارێک ڕەزامەندی دەرنابڕێت.
پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کودستان ڕایگەیاند کە جوڵانەوەکە پەرلەمانی بە پارتی و یەکێتی چۆڵ کردووە نەک ئەوەی کە لە سەر ویستی خۆیان ئەوەیان کردبێت.
قوباد تاڵەبانی بۆ سێهەم جار و لە سێ بۆنەی جیاوازدا بەڵێنی ڕێکخستنەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی دایەوە.
بەر لە ڕۆیشتنیان دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان 600 ملیۆن دیناری نەسرییەیان بردووە.
هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت. کورد بە گرنگییەوە لە کەرکوک دەڕوانێت، پارتی دەیەوێت پۆستی پارێزگار بە دەست بێنێت، یەکێتیش هەمان ئامانج و کۆمەڵە بەربەستێکی لە بەردەمە.
ڕابەری باڵێکی بچووکی بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ دڵخۆشکردنی پارتی کەوتە دژایەتیکردنی حکومەتی بەغدا.
ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، پلانێکی دەزگای هەواڵگری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی لە بەغدا ئاشکرا کرد.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان تەمەنی پەرلەمانی بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان درێژکردەوە بەڵام خۆی بە تەنیا کۆتاییهێنانی ئەرکی پەرلەمانیی ڕاگەیاند.
پاش ئەوەی کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەولێری کردە دۆبەی و کێشەکانی وەک لافاو، کەم ئاوی، بێ کارەبایی، ئاوەڕۆ، تەقەکردن و کوشتن لە پایتەختی هەرێمی کوردستاندا نابینرێت، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە سەر بەم حیزبەیە، ڕایگەیاندووە پارێزگارێکی سەر بە پارتی لە کەرکوک دەتوانێت بە تەواوی دۆخی شارەکە بگۆڕێت.
هاوپەیمانی فەتح داوای لە دەزگا ئەمنی و پەیوەندیدارەکانی عێراق کردووە کە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەردانیکردنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئیسرائیل و کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتەکەی نتانیاهۆ لێکۆڵینەوەی ورد بکەن.