وەزیری دارایی کابینەکەی سەرۆک وەزیرانی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان بە ڕاشکاوانە دانی بە شکستدا نا و وتی کە حکومەتی هەرێم مووچەی پێنادرێت و دەبێت لێرە بە دوا پرسیار لە وەزارەتی دارایی عێراق بکەن.
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە پرسی مووچە لە هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە بوون و نەبوونی پارەوە نییە و تەنیا بۆ ئەزموونی دەسەڵات لە دزینی مافی خەڵک دەگەڕێتەوە.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ناچێتە هاوپەیمانییەکەوە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستانی تێدا بێت.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان جارێکی دیکە تێبینی لە سەر دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان هەیە و ڕایگەیاندووە کە مانگی دوو زستانە و بۆ هەڵبژاردنەکان گونجاو نییە.
یەکێتی بە فەرمی وەڵامی جموجوڵەکانی کەمال ناکەرکویی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک دایەوە.
لە پاش ڕووداوەکانی 8 ی تەمموزی 2021 ی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لاهور شێخ جەنگی بەردەوام لە هەوڵی گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسیدا بووە، دوایین نموونەشی پرۆژەی سیاسی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک بووە.
بە هۆی سیاسەتەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بووەتە شوێنی مانەوەی عەرەبەکانی عێراق و زیاتر لە سیاسەتی تەعرینی سەردەمی سەدام و بەعسییەکان، زیانی بە کورد و هەرێم گەیاندووە.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان ئەگەرچی کەسایەتییەکی نیشتمانییە، بەڵام لەم ساڵانەدا نزیکبوونەوەی لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان وایکردووە گلە و ڕەخنەیەکی زۆری لە سەر بێت.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە لە گەڵ دەستپێکردنی وەرزی نوێی پەرلەمان، مەسرور بارزانی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانیش لە پۆستەکەی لا دەبرێت.
تێپەڕبوونی 4 ساڵ بە سەر پێکهێنانی کابینەکەی مەسرور بارزانی، بزوتنەوەی گۆڕانی کردە دوو بەشەوە و دەنگی ناڕەزایەتییەکانی لە ناوخۆی ئەم بزوتنەوەیە بەرز کردووەتەوە.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەوڵ دەدات بە هەر شێوازێک لە گەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەمساڵ بگاتە ڕێکەوتن.
هەرێمی کوردستان خۆی وەک قەوارەیەکی نیمچە سەربەخۆ لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵی دەناسێنێت، بانگەشەی ئەوە دەکات کە دامەزراوەکانی وەک حکومەت، پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی دادوەریی هەیە، بەڵام لە ڕووی سەربازی و ئەمنییەوە بەردەوام لە سەر بنەمای حیزبی، بنەماڵەیی و کەسی بەڕێوە دەبرێت.
پاش ڕووداوەکانی 8 ی تەمموزی 2021 و دەرکردنی لاهور شێخ جەنگی لە یەکێتی لە لایەن کوڕانی تاڵەبانییەوە، ناوبراو هەوڵێکی زۆریدا لە پێناو گەڕانەوەی بۆ یەکێتی و لە پاش بڕیارەکەی دادگای هەولێریش کە شوێندەستی پارتی و مەسرور بارزانیی پێوە دیاربوو، خۆیی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی ناساندەوە.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان پێشنیارەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی ڕەتکردووەتەوە.
پاش شکستە بەردەوامەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بە تایبەت لە هەڵبژاردنەکانی 2021 پەرلەمانیی عێراق کە تەنانەت یەک کورسیشی نەهێنا و بووە هۆکاری ناکۆکییەکی زۆری ناوخۆیی لە ناو ئەم بزوتنەوەیە، سەرکردە و ئەندامە باڵاکانی بەردەوام باس لە هەستانەوە دەکەن.