رێکخراوێکی خێرخوازی تورکیا لە سنوری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان لە بەرامبەر پێدانی خۆراک منداڵان ناچار دەکات ئاڵای تورکیا بەرزبکەنەوە و سرودی نیشتیمانی ئەو وڵاتە بڵێنەوە.
ژمارەیەك ئەندامی تۆڕێكی سیخوڕیی پاراستنی پارتی دژی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرادەكرێت، میدیایەكیش وردەكاریی ئامادەكردنی سیخوڕەكان لەلایەن پاراستنەوە رووندەكاتەوە.
سەرکردە سیاسییەکانی کورد لە عێراق و سوریا هێندە لاواز و بێ ئەزموونن کە نازانن ئەمریکا هیچ کات کوردی ناوێت و بۆ بەدیهاتنی بەرژەوەندییەکانی ئەوان بەکار دێنێت.
سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی هێزەکانی ڕۆژ و حسێن ئەزدانپەنای بڕیوە.
وەزیری بەرگری تورکیا مەودای دروستکردنی پشتێنەی ئەمنی لەناو خاکی عێراق و سوریا دیاریکرد و دەڵێت، 40 کیلۆمەتر پشتێنەی ئەمنیمان دەبێت.
لە درێژەی تاوان و داگیرکاریی تورکیا، باس لەوە دەکرێت کە ژمارەیەک لە تیرۆریستانی سوری لە لایەن ئەو وڵاتەوە بۆ شەڕی دژ بە پەکەکە دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان.
تا دێت تورکیا هێرشە داگیرکارییەکانی لە هەرێمی کوردستاندا بەرفراوانتر دەکات، بە گوێرەى زانیارییەکانیش شەوى ڕابردوو بە هاوکارى هێزەکانى پارتى تورکیا کاروانێكی سەربازی گەورەى ناردووەتە سنووری کانی ماسی لە سنورى شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک.
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق و هەرێم کردووە.
دەیان ساڵە کورد وانە لە ڕاستییەکان وەرناگرێت و هەندێک سەرکردەی لێنەزان بەردەوام ئەمریکا بە دۆستی کورد و هاوپەیمان ناو دەبەن، بێ ئەوەی کە بزانن ئەمریکا دۆستی بەرژەوەندییەکانی خۆیە نەک کورد.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە سەر شکستی پرۆژەی چاکسازییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە هۆشداریی دایە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاندووە کە هاوکارییەکان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام نابێت.
ڕێکخراوی جیهانیی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان ناسراو بە سی پی جی، ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان گرتووە کە ڕۆژنامەنووسانیان زیندانی کردووە.