ئۆفیسى سەرەکیى هەژمارى من لە شاری سلێمانی و دوو بنکەی دیکە داخران.
پرۆسهى دهنگدانى تایبهت له ههرێمى كوردستان تا كاتژمێر 12 ى ئهمڕۆ ڕێژهى بهشدارییهكهى %77 ى تێپهڕاندووه، له ههولێر %70 ى دهنگدهران دهنگیان داوه و له دهۆك %77 و له سلێمانى %67 و له ههڵهبجهش %64 بووه كه كهمترینه.
بەرپرسێکى بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیى سلێمانى رایدەگەیەنێت، لیستى مووچەى مانگەکانى ئاب و ئەیلوولى خانەنشینان بەهاوتاکراویى ئامادەکراوە و دەشڵێت، ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ فەرمانگەکان بۆ ئامادەکردنى لیستى مووچەى مانگەکانى ئاب و ئەیلوول.
دواى ئەوەى بەرپرسانى باڵاى پارتى لە دیدارەکانیان لەگەڵ پزیشکیان هەوڵدەدەن سەردانەکەى بۆ سلێمانى هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام سەرۆک کۆمارى ئیسلامى ئێران داواکەیان ڕەتدەکاتەوە و جەختدەکاتەوە لەوەى کە سەردانى سلێمانى دەکات.
ئەندامێکی یەکێتیی، پلانی حیزبەکەی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەت ڕادەگەیەنێت.
راپۆرتێکی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند"لەناو وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا گەندەڵترینیان وەزارەتی داراییە، سنووری پارێزگای هەولێریشی وەک خاوەن زۆرترین کەیسی گەندەڵی دەستنیشانکردووە".
بەپێى بڕیارێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، سندوقی شێرپەنجە، دەبێت دەرمان لەیەک کۆمپانیا بکڕێت و ئەمەش بە مەترسی لەسەر توشبووانى شێرپەجە ناودەبرێت.
نوێترین تەسفیەى حساباتى ناوخۆی پەدەکە، تەقینەوەى بۆمبێکی لکێندراو بوو بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی ٢٢ی گەرمیان دا، ئەم ڕووداوە دوای شەڕو پەلاماردانى دەستە و یەخەی ئەندام و کادرانى پەدەکە هات لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى لە سنووری گەرمیان و لقی ٢٢، ئەم شەڕو ناکۆکییانەش لەنێوان باڵەکانى ئەو پارتەدا ڕوویدا و کاتێک ئەنجامەکانى هەڵبژاردنەکە لەبەرژەوەندی باڵی نێچیرڤان بارزانى کۆتایی هات کە بە دڵی باڵی مەسرور بارزانى نەبوو.