لەهەموو دونیا ئۆپۆزسیۆن وەک جێگرەوەی دەسەڵات خۆی دەخاتە ڕوو و هەوڵی ڕوخاندنی دەسەڵات دەدات، کەچی لە کوردستان هێشتا خۆیان بەشەریک دەزانن و بەدوای خاڵی هاوبەشدا دەگەڕێن. لەیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی خاوەنی زۆنی زەرد و سەوز هەندێک ئۆپۆزسیۆن دەچنە سەردانیان و بروسکەی پیرۆزباییان بۆ دەنوسن و هیوای سەرکەوتنیان بۆدەخوازن. جالێیان بپرسی چەند وەڵامێکێ سەیرت دەدەنەوە لەوانە دۆخی کورد هێشتا دەڵەمەیە، ئێمەئۆپۆزسیۆنی حکومەتین نەک حزب، دوژمنمان زۆرە...هتد.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان بانگەشەی گەڕانەوە بۆ کەرکوک دەکات. پاش ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 و ڕاکردنی پارتییەکان لە کەرکوک، ئێستا پارتی دەڵێت بۆ ئەم شارە دەگەڕێینەوە.
جارێکی دیکە لە سنوری دەسەڵاتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە هەولێر مردنێکی گوماناوی تۆمار کرا و دەسەڵات وەک جاری جاران ڕایگەیاندووە مردنەکەی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بووە.
برایەکی هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان تێبینی ئەمنیی لە سەرە و هەواڵی دەستگیرکردنیشی بڵاو کراوەتەوە، ئەگەرچی هەواڵەکەیان ڕەتکردووەتەوە بەڵام دەوترێت کە بە کەفالەتی هێمن هەورامی بە شێوازی کاتی ئازاد کراوە و مافی چوونە دەرەوەی لە هەولێر نییە.
پەرلەمانتارێکی پێشووی کورد لە بەغدا ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان مووچەی خانەنشینی ئەنجومەنی حوکم لە بەغدا وەردەگرێت بەڵام ئێستا ئەو حیزبە دژی دابەشکردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە.
بۆ هەموو کەس ئاشکرایە کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان پەیوەندییەکی نزیک و تەنانەت لە هەندێک بواردا نهێنیی لە گەڵ تورکیا هەیە، پەیوەندییەک کە لە سەر بنەمای بەرژەوەندییە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان نییە و خەڵک و خاک و مافی کوردستانی تێدا پێشێلکراوە.