وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە کە حکومڕانی پارتی و یەکێتی هۆکاری دواکەوتنی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەین.
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان درۆیەکی کردووە کە ئەگەر ویژدانی هەبێت، دەبێت بە زووترین کات داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان و بە تایبەت ئەندامان و لایەنگرانی بزوتنەوەکە بکات. ئەگەرچی ئەم سیاسەت و درۆی بەرپرسانی گۆڕان وایکردووە کە کەمترین خەڵک و لایەنگر بە لای ئەم بزوتنەوەیەدا ماونەتەوە و ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی 2021 ی عێراقیش باشترین بەڵگەیە لە سەر ئەم قسە.