هەرچەندە دەمویست ئیسراحەتی جەنگاوەرێک بکەم بەڵام دەستتان دایەوە یەخەم ،ئەگەر ئەو شەڕەنەکەم خوا دەمگرێت . وادیارە قەدەری من وایە هەردەبێت لە جەنگدابم لەگەڵ ئێوە ، جا سەرکردایەتی کۆمەڵ پشتم دەگرن یان نا ، پشتیوانم دەبن یان پشتم بەردەدەن ،بەلامەوە گرنگ نییە وبریارەو داومەو لێی پاشگەز نابمەوە تا شکستی یەکجارەکیتان دەبینم ، راشهاتووم لە هەموو ئەوشەڕانەی لەگەڵ ئێوە کردومن بەتەنها بووم کێشەی تەنهایشم نییە چونکە پشت ئەستورم بە (اللە)
ئەحمەدی حاجی ڕەشید پەرلەمانتاری پێشووی عێراق وێڕای ئاماژە بەوەی کە شورەییە بۆ حکومەتێک کە ئەو شەڕە دەروونیە لەگەڵ فەرمانبەرانی خۆیدا دەکات، جەخت لەسەر ئەوە دەکات؛ ئەگەر ئەو کارتانەی وەرگیراوەتەوە لە بانکی TBI لەسەری نوسرابێت هەژماری من ئەوا حکومەتی هەرێم ڕاستدەکات.