لە پاش تیرۆری حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان لە لایەن ئیسرائیلەوە زۆر بوون ئەو میدیا و بە ناو شرۆڤەکارانەی کە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بانگەشەی لەناوچوونی حزبوڵایان دەکرد.
میدیای کوردی نموونەیەکی ساویلکەیی و تێنەگەیشتوویی و هەڕەمەکیی لە خۆی نمایش کردووە، وای لێهاتووە کەس متمانەی بە میدیای کوردی نەماوە، نە لە هەواڵ و نە لە وتار و شرۆڤەکانیاندا. میدیای کوردی بە سەر دەیان جەمسەردا دابەش بوون. ئەوەی حیزب بێت لە بری خزمەتکردن بە خەڵک دەیان میدیای بۆ جنیۆفرۆشی و هات و هاوار و بوختانکردن لە دژی نەیارانی دامەزراندووە، تەنانەت لە ناوخۆی حیزبەکانیش باڵە جیاوازەکان هەستاون بە دامەزراندنی میدیا و کەوتوونەتە دژایەتی یەکتر، لە حیزبێکی وەک پارتیدا تەنانەت ئەم شەڕە میدیاییە گەیشتووەتە ناو خێزانەکانیش، باوک چەندین دەزگای میدیایی هەیە و کوڕەکەشی چەندین میدیای هەیە.
لە هەرێمی کوردستان هەندێک حیزب و سەرکردە و میدیا بوونەتە دارەدەستی ئەمریکا و ئیسرائیل لە پێناو بەدەستهێنانی پارە و هەموو کارێکیش دەکەن بە سیخوڕی و خۆفرۆشتنەوە.
هێرشە درۆنییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان تا دێت بەرفراوانتر و مەترسیدارتر دەبێت و دەڵێکی هەرێم موڵکێکی بێ ساحیبە کە کەس نییە بەرگری و داکۆکی لەم خەڵکە بکات؟ بە ڕاستی فەلسەفەی هەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان چییە؟
زیاتر لە 9 مانگە ئیسرائیل لە غەززە کۆمەڵکوژی دەکات. لە شەڕێکی نابەرامبەردا نزیکەی 39 هەزار کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و بە دەیان هەزاریتریش بریندار بوون و لە چارەنووسی دەیان هەزار کەسیش هەواڵێک نییە.
لەبارەی فرۆشتنی نەوت بە قاچاخ، سەرکردەیەکی عێراقی دەڵێت زانیاریم ئاشکرا کردووە.
حسێن یەزدان پەنا یەکێک لەوانەی بۆتە کێشەی گەورە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان. لە ماوەی ڕابردوودا و پاش شێلگیربوونی حکوومەتی عێراق بە ڕێکخستنەوە و شەفاف کردنی ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ناوی کەسێک لە میدیاکانی هەرێم وەکوو هۆکارێک بۆ دروستبوونی کێشە لە ناردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش.
ماوەیەکە حەسەن ئەحمەد مستەفا لە دژی ئێران کەوتووەتە نووسین و لە میدیا بەکرێگیراوەکاندا بابەت و وتارەکانی لە بەرژەوەندی ئیسرائیل بڵاو دەکاتەوە.
ئهوهی ڕووداو له سهر حهماس بڵاوی كردووەتەوە، له چهندین لاوه بیئهسل و ئهساسه، لهو ماوهیه زیاتر گوێمان لهو جۆره شیكردنهوانه دهبێت وهك: ئیران و ئیسرائیل وئهمریكا هاریكارن له ژێرهوه - پارتی له ژێرهوه سهر به ئیسرائیله - حهماس ماشهی ئێرانه - عیراق له ژێرهوه سهر به ئیران – دیزاینی ههڵبژاردنی داهاتووی كوردستانی داڕشتراوه -.. ئهو جۆره تهحلیلانه پاشماوهی سهردهمی جهنگی سارد و ئهفكارهكانی ناوهڕاستی سهدهی بیسته، پهیوهندی نێودهوڵهتی و واقعی جیهانی ئیستا وا نیه، حهماس به سهربهخۆ و بهڕهئی خۆی بهو كاره ههڵساوه و ڕهنگه ئیران ههر ئاگاشی لێنهبووبێت ، گوناحه ئهو تۆمهتانه دهدرێنه پاڵی و به دووری دهزانم ئهردۆغان قسهی وای كردبێت. زهحمهته كاك عارفیش قسهی وای كردبێت.
هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هاوکێشەی ناوچەکەی وا گۆڕیوە و دۆخێکی هێناوەتە پێشەوە کە چیتر کەس ناتوانێت باس لە بەهێزبوونی تەلاڤیو بکات، ئەو کاتە بەسەرچووە و لە هەر شوێنێک بەرژەوەندییەکانی ئێران بکەوێتە مەترسییەوە، ڕاستەوخۆ وەڵام دەدرێتەوە.
بەهمەن کاکە عەبدوڵای کۆنە سیخوڕ و چڵکاوخۆرەکەی دەزگای پاراستن لە دژی ئێران و هێرشە مێژووییەکەی بۆ سەر ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە مووشەک و درۆنەکان ئەوەندە زیانیان بە تمەنی ئێرانی گەیاند ئەوەندە زیانیان بە ئیسرائیل نەگەیاندووە.
لە وەڵامدانەوەی پێشووی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لە هەولێر، میدیا کوردییەکان بانگەشەیەکی زۆریان سەبارەت بە کوژرانی کچێک بە ناوی ژینا پێشڕەو دزەیی خستەڕێ، کار گەیشتە ئەوەی کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وێنەی ئەو کچەی لە ژووری کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنەکانی لە گەڵ بەرپرسانی باڵا و شاندە بیانییەکان دانا تا وەک بانگەشەیەکی لە دژی ئێران و سوپای پاسداران بەکاری بێنێت.
هەر هەنگاوێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی بەرژەوەندییەکان، بنکە و بارەگا و کەسانی سەر بە ئیسرائیل لە هەولێر و هەرێمی کوردستان کاردانەوەی توندی بارزانییەکان بە تایبەت مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی لێدەکەوتەوە.
لە كۆبوونەوەی مـەسعود بارزانی لە ڕۆژی ١٢/٤/٢٠٢٤ لە گوندی دورێ دەڤەرەی بارزان بە ئامادەبوونی چەندین كەسایەتی ئەو دەڤەرە ئاماژەی بەم خاڵانە كردووە: ئەگەر شەڕی ئـیسـرائیل و ئێران دەستیپێكرد ئەوا لە لایەن تەواوی ئیسرائیل و ئەمریكاوە پشتگیریمان لێ دەكرێت و بۆ ئێمە زۆر باشە.
لە هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆ کەرتی غەزە، سێ کوڕی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و سێ لە نەوەکانی کوژران. پێشتریش ئیسماعیل هەنییە کوڕێکی کوژرابوو و ژمارەیەک لە کەسە نزیکەکانی تری لە بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا لە دەست دابوو.