ئه‌وه‌ی ڕووداو له سه‌ر حه‌ماس بڵاوی كردووەتەوە، له چه‌ندین لاوه بیئهسل و ئه‌ساسه، له‌و ماوه‌یه زیاتر گوێمان له‌و جۆره شیكردنه‌وانه ده‌بێت وه‌ك: ئیران و ئیسرائیل وئه‌مریكا هاریكارن له ژێره‌وه - پارتی له ژێره‌وه سه‌ر به ئیسرائیله - حه‌ماس ماشه‌ی ئێرانه - عیراق له ژێره‌وه سه‌ر به ئیران – دیزاینی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستانی داڕشتراوه -.. ئه‌و جۆره تهحلیلانه پاشماوه‌ی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد و ئه‌فكاره‌كانی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته، په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و واقعی جیهانی ئیستا وا نیه، حه‌ماس به سه‌ربه‌خۆ و به‌ڕه‌ئی خۆی به‌و كاره هه‌ڵساوه و ڕه‌نگه ئیران هه‌ر ئاگاشی لێنهبووبێت ، گوناحه ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌درێنه پاڵی و به دووری ده‌زانم ئه‌ردۆغان قسه‌ی وای كردبێت. زه‌حمه‌ته كاك عارفیش قسه‌ی وای كردبێت.