• Tuesday - 18 - June - 2024
  • ئەشرەف غەنی

    کونسوڵخانە بێ خێرەکەی ئەمریکا لە هەولێر

    کونسوڵخانە بێ خێرەکەی ئەمریکا لە هەولێر

    ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە گەورەترین کونسوڵخانەی لە سەر ئاستی جیهان لە شاری هەولێردا کردووەتەوە، بارزانییەکان وا دەزانن کە ئەمە بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکانی ئەوانە بەڵام دەبێت وانەی ئەفغانستان هەموو کات لە پێش چاویاندا بێت کە رۆژێک دەگات وەک ئەو وڵاتەش هەرێمی کوردستان لە ئەمریکییەکان چۆڵ بکرێت و وەک ئەشرەف غەنی بەپەلە بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵبێن.

    ئەشرەف غەنی کوردستان بۆ ناگەڕێتەوە؟

    ئەشرەف غەنی کوردستان بۆ ناگەڕێتەوە؟

    کاتی خۆی ئەمریکا هەموو پشتیوانییەکی لە حکومەتەکەی ئەشرەف غەنی لە ئەفغانستان دەکرد. هێزەکانی ئەمریکا مەشق و راهێنانیان بە هێزەکانی ئەو وڵاتە دەکرد، چەندین هەزار هێزی سەربازیی ئەمریکی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستاندا جێگیر بوون، هەموو جۆرە چەک و کەرەستەیەکی سەربازیش لە لایەن ئەمریکا و ناتۆوە لەو وڵاتەدا بوونی هەبوو.