تورکیا بە بیانووی هاوکاریکردنی پەکەکە لە لایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بەردەوامە لە سزادانی سلێمان، بەڵام ڕاستییەکە شتێکی دیکەیە.
ئەگەر پارتی دەستبەرداری ئەم عەقڵێتە نەبێت کە دەسەڵاتی دادوەری لە بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنێت، وڵاتانی هاوپەیمانان گورزێکی کوشندەی لێ دەدەن.
لە پاش ڕووداوە ناوخۆییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە 8 ی تەمموزی 2021 ەوە لاهور شێخ جەنگی وەک دەرکراوێک ڕووی کردە مەسرور بارزانی و بووە ئەندامێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و دەزگا هەواڵگرییەکەی.
ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە سوپای تورکیا بە هەزاران سەرباز و تانکەوە ئۆپراسیۆنێکی زەمینی لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر بە بیانووی گەریلاکانی پەکەکە دەست پێ کردووە کە مەترسی ئەوە دەکرێت هێزەکانی بۆ هەمیشە لەو ناوچانە بهێڵێتەوە کە داگیریان دەکات.
زیاتر لە 9 مانگە ئیسرائیل لە غەززە کۆمەڵکوژی دەکات. لە شەڕێکی نابەرامبەردا نزیکەی 39 هەزار کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و بە دەیان هەزاریتریش بریندار بوون و لە چارەنووسی دەیان هەزار کەسیش هەواڵێک نییە.
گەشتە زۆر و هەفتانە و گوماناوییەکانی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بۆ هەولێر هەرای ناوەتەوە. باڵیۆزی بەریتانیا زۆر جار کۆبوونەوەی لە گەڵ بارزانییەکان کردووە، ئەو کۆبوونەوانەی کە لە دەرەوەی داب و نەریتی دیپلۆماسی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا - لەندەنن.
ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە سەردەمی کابینەی مەسرور بارزانی و لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە لوتکە، ئەمە بەرهەمی ئەو حکومەتەیە کە لایەنگرانی بارزانی بە حکومەتە خۆڕاگر و خزمەتگوزارەکەی هەرێمی کوردستان ناوی دەبەن.
سترێسی لەدەستدانی کار و بێکاری دەتوانێت کاریگەریی جیدی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی مرۆڤەکان هەبێت، لە ڕاستیدا لە کۆمەڵگایەکدا کە ئاستی تەندروستی کۆمەڵایەتی و ڕەفتاری دژە هاوڵاتی و نەخۆشییە دەروونی-جەستەییەکانی (دەروونی- جەستەیی) وەک برینی گەدە، ئێم ئێس ، شەقیقە، تێکچوونی خەو , دڵ و خوێنبەرەکان و شەڕانگێزی زیاد دەکات.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دوو هێزی چەک بە دەستی هەرێمی کوردستانن کە بە درێژایی 30 ساڵی ڕابردوو بۆ تەنیا یەک جاریش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیان بە بێ دواکەوتن و ساختەکاری ئەنجام نەداوە.
هەندێک لەو بڕوایەدابوون کە شەڕ و ململانێی نێوان جووت ئامۆزاکەی پارتی یان شەڕی نێوان دەبڵ جێگرەکانی مەسعود بارزانی دەکەوێتە پاش نەمانی لە ژیاندا، بەڵام ئەو بیرۆکە بە تەواوی شکستی هێنا و شەڕە ناوخۆییەکەی بنەماڵەی بارزانی دەستیپێکردووە.
ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری نەوتەوە بە قازانجی پارتی و یەکێتی شکاوەتەوە و بە هۆیەوە ڕۆژانە داهاتێکی گەورەیان دەست دەکەوێت. ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت و لە ناوخۆدا بەشێکی ساغ دەکرێتەوە و بەشێکی دیکەشی بە تەنکەر ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت. ئەمە لە کاتێکدایە، لە 25-٣ی ساڵی2023ـەوە هەناردکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکی لە سەر داوای حکومەتی عێراق ڕاگیراوە.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سیاسەتەکانی مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی ئەم حزبە بە یەکیک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کێشە و ئاڵۆزییەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
ڕاستییەک لە کۆمەڵگەی کوردستاندا بەدی دەکرێت کە گەنجانی کورد ئینتیمایان بە کوردایەتی و کوردستان نەماوە، ئەمەش کۆمەڵە هۆکارێکی هەیە کە لە حوکمڕانی خراپی بارزانییەکان لە هەرێمی کوردستان خۆی دەبینێتەوە. گەنجی کورد کاتێک دەبینێت کوڕ و نەوەی بارزانییەکان ژیانێکی شاهانەیان هەیە و ئەوان لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیاندا ماونەتەوە، کوردایەتییان بە لاوە ناوە.
گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکی، لەڕاپۆرتێکدا جموجوڵەکانی ئەمدواییەی سوپای تورکیای بەداگیرکردنی باکوری عێراق وەسفکردوەو ئاماژەی بەوەکردوە، بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیاوە، دانیشتوانی زیاتر لە 500 گوند توشی ئاوارەبونی زۆرەملی بونەتەوە.
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی و سەرۆکی ئێستای بەرەی گەل دەیەوێت سۆزی جافەکان بجوڵێنێت.