تورکیا چەندین جار لەم ڕۆژانەدا بۆردومانی سلێمانی کردووە، ئەویش بە بیانووی بێ بنەمای بوونی هێزەکانی پەکەکە کە ئەنجامی ڕاپۆرتی هەڵەی دەزگای هەواڵگری و دامەزراوە ئەمنییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانە کە بە بڕیاری ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی دەکرێت.
ئەمریکا و سێ وڵاتی بەریتانیا، ئەڵمانیا و هۆڵەندا بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە گشتی، پرۆژەیەکیان بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ماوەیەکە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە. لە ساڵی 2022 و بە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14 ی پارتی، مەسرور بارزانی دەستی بە سەر تەواوی جومگە هەستیارەکانی پارتیدا گرت و هەوڵەکانی بۆ پەراوێزخستنی نێچیرڤان بارزانی چڕتر کرد.
لە چەندین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە دیاریکراوی لە 10 ساڵی ڕابردوودا فەرمانبەران مافەکانیان لە لایەن بنەماڵەی بارزانییەوە کرایە قوربانی. قەیرانی مووچە کە سەرهەڵداوی ئابوری سەربەخۆ و شکستخواردووی بارزانییەکان بوو، بووە هۆی لەدەستچوونی دەیان مووچەی فەرمانبەران. ئەوان مووچەکانیان دەفەوتا، بە لێبڕین و پاشەکەوت و دەیان ناو و نیشانی دیکەوەی کەموکوڕییەوە پێدەدرا.
لە سەردەمی شاخەوە تا دەگاتە ئێستا، بە قۆناغی جیاواز و بە شێوەی جیاواز، پارتی دیمۆکراتی کوردستان شەڕی بە هێز و لایەنە کوردییەکان فرۆشتووە، لە سەردەمی شاخ بە شەڕ و لە سەردەمی شار بە خۆسەپاندن و خیانەت.
نوێترین تەسفیەى حساباتى ناوخۆی پەدەکە، تەقینەوەى بۆمبێکی لکێندراو بوو بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی ٢٢ی گەرمیان دا، ئەم ڕووداوە دوای شەڕو پەلاماردانى دەستە و یەخەی ئەندام و کادرانى پەدەکە هات لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى لە سنووری گەرمیان و لقی ٢٢، ئەم شەڕو ناکۆکییانەش لەنێوان باڵەکانى ئەو پارتەدا ڕوویدا و کاتێک ئەنجامەکانى هەڵبژاردنەکە لەبەرژەوەندی باڵی نێچیرڤان بارزانى کۆتایی هات کە بە دڵی باڵی مەسرور بارزانى نەبوو.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان ساڵانێکە بە زەبری هێز و پارە و تەوزیر خۆیی بە سەر خەڵکی هەرێمی کوردستاندا سەپاندووە. ئەگەرچی پارتی خۆی بە دەسەڵاتداری هەرێم دەناسێنێت بەڵام لە ڕاستیدا بووەتە حکومڕانێکی نایاسایی و لە هەرێمی کوردستاندا ئیش و کاری بووەتە خزمەت بە بێگانە و دژایەتی گەلی کورد.
گۆڕان پاش دامەزرانی لە لایەن نەوشیروان مستەفاوە بووە هێزێکی کاریگەر و لە یەکەم وێستگەی بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، تەنگی بە دەسەڵاتدارانی هەرێم هەڵچنی.
لە ماوەی 5 ساڵە و درێژکراوەی سەرۆک وەزیرانیی مەسرور بارزانی لە هەرێمی کوردستان، سزادان و دژایەتی سلێمانی یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی بووە.
یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی پەیوەندیدار بە مانەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، نەبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێزە، ئەو لایەنانەی خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەناسێنن، لە بنەڕەتدا بڕوایان بە گۆڕینی دەسەڵات نییە و تەنانەت ژێربەژێر پەیوەندییان لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا هەیە.
بەزاندنی خاکی ھەرێمی کوردستانی عێراق لهلایهن سوپای دەوڵەتی تورکەوە، وێڕای ئەوەی پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتیەکانە، لە هەمان کاتیشدا شەرمەزاریەکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی و ھەردوو حکومەتی ھەرێم و عێراق و سەرجەم لایانە سیاسیەکانی ھەرێم و عێراق.
هەموو ساڵێک لە هەر دوو وەرزی بەهار و پایزدا شاری هەولێر تووشی دیاردەیەکی مەترسیدار بە ناوی لافاو دەبێتەوە. کە باران بارینەکە تەواو دەبێت پارێزگاری هەولێر دەڵێت پلانمان داڕشتووە ڕێگری لە لافاو بکەین بەڵام هەر لافاوەکە دێت و بەهێزتر لە جارانیش دێت.
دۆخی هەولێر تا دێت بەرەو خراپی دەچێت و خەڵک هاواریان لێهەستاوە. بێ پلانی کێشەکانی هەولێری زیاتر کردووە و داوای چارەسەری بەپەلە دەکرێت.
یەکێتی هەڵوێستێکی تووند پیشان دەدات لە بەرامبەر ڕێککەوتنی پارتی و تورکمانەکان بۆ پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک و هەڵبژاردنی پارێزگار، پێیوایە بەبێ بەشداریی ئەوان ئەوکارە سەرناگرێت.
تەنیا لەمسالدا دوو بەرپرسی دیاری پارتی و یەکێتی لە دوو هەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاریان بووە کە هەردووکیان لە ڕێگەی بۆمبی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە بووە.