ئەوەی بە تەنیا لە پۆستێکدا ڕەخنە لە بنەماڵەی بارزانی بگرێت، لە لایەن دەسەڵاتەوە وەک دوژمن و نەیار سەیر دەکرێت و هەوڵی کپکردن و تەنانەت لەناوبردنیشی دەدرێت.
لە هێرشە درۆنییەکەی تورکیا لە نزیک شاری سەید سادق، دوو ڕۆژنامەوانی ژن بوونە قوربانی، ئەوان پیشەیان ڕۆژنامەوانی بووە نەک ئەندامی هیچ هێزێکی چەکدار تا مەترسی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هیچ وڵات و ناوچەیەک بن.
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەزانێت حیزبەکەی بە هەر پێوەرێک بێت لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان تووشی دابەزینی ژمارەی دەنگەکان و کورسییەکانی لە پەرلەماندا دەبێت، هەر بۆیە هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ تا دیسانەوە ئەم هەڵبژاردنانە دوابخرێت.
لای هەمووان ڕوونە کە هۆکارەکانی کێشە و گرفتەکانی بەردەم موچە، دوو هۆکاری سەرەکییە. ئەوانیش پابەندنەبوون بە تەوتینی موچە و گۆڕانکارییە لەو لیستی مانگانە کە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان نایەوێت و ناهێڵیت مووچەی مووچەخۆران مانگانە و لە کاتی خۆیدا بگات و بەردەوام کێشە و گرفت و لەمپەری بۆ درووست دەکات.
راپۆرتێکی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند"لەناو وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا گەندەڵترینیان وەزارەتی داراییە، سنووری پارێزگای هەولێریشی وەک خاوەن زۆرترین کەیسی گەندەڵی دەستنیشانکردووە".
پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە شەڕی حوکمڕانی کوردستانەوە کشاوەتەوە بۆ شەڕی پارێزگایەک. پارتی سلێمانی و دهۆکی لە دەست داوە و ئێستا شەڕی مانەوەی هەولێر دەکات.
78 ساڵ بە سەر دامەزراندنی پارتی دیمۆکراتی کوردستاندا تێپەڕ دەبێت، ئەم حیزبە لە ساڵی 1992 ەوە تا ئێستا دەسەڵاتداری یەکەمی کوردستانە و سیاسەت و ئابوریی ئەم ناوچەیەی بە دەستەوە بووە.
ئاژانسێکی بەنگلادیشی لە درێژەی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان لە سەر قەیرانی بێ ئاوی هەولێر، ڕایگەیاندووە کە لەم وەرزی هاوین و گەرمایەدا هەولێرییەکان بە دەست نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە دەناڵێنن و دوو هەفتە جارێک خۆیان ناشۆن.
دەیان ساڵە سوپای تورکیا چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستانی بە هاوکاری پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بارزانییەکان داگیر کردووە کە ئەم داگیرکردن و بۆردومان و هێرشانە سەدان قوربانیی لێکەوتووەتەوە.
سەرباری تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بە سەر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن، هێشتا بکەران و دەستەکانی پشت ئەو تاوانە ئاشکرا نەکراون و کەیسەکەی بە تەمومژاویی ماوەتەوە.
هەرێمی كوردستان وەک ئەوەی لە یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەیە داهات ڕادەست ناکات، تەوتینیش ناکات، نەوتیش نادات، عێراقیش نەوتێکی ناوێت بەو گرێبەستە خراپانەی کە نیوەی داهاتی نەوتی هەرێم کۆمپانیای بیانی دەیبات و دوای 10 ساڵ لە کێشەی موچە هێشتا ئامادە نییه بۆ چارەسەر.
ڕێکخراوی رۆژنامەوانانی بێسنور بڵاویکردەوە، لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردودا لە تورکیا ل 131 ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون و پێنج ڕۆژنامەوانیش کوژراون.
لەو کاتەوە بافڵ تاڵەبانی بووەتە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، چەندین شکستی گەورەی سیاسیی بە سەر پارتی دیمۆکراتی کوردستاندا سەپاندووە کە ئەستەمە لە مێژووی ئەو حیزبەدا بسڕێتەوە.
حكومەتی هەرێم (١١٧٠) یەکەی ژمێریاری هەیە (٦٧٨) یەکەی ژمێریاریان مەرکەزیەو (٤٩٢) یەکەیان لامەرکەزین، بەڵام کەس نازانێ بەچی سیستمێکی ژمێریاری کاردەکەن