هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت. کورد بە گرنگییەوە لە کەرکوک دەڕوانێت، پارتی دەیەوێت پۆستی پارێزگار بە دەست بێنێت، یەکێتیش هەمان ئامانج و کۆمەڵە بەربەستێکی لە بەردەمە.
ئەوەی ڕۆژگارێکە هەمووان باسی دەکەن و دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتی حاشای لێدەکەن، ئێستا لای خۆیانەوە وەک راستییەک دانی پێدا دەنرێت.
بەشێک لە چالاکوانانی بواری ژنان، سەبارەت بە بازرگانیی سێکس بە ژنان و کچانەوە لە هەولێر ڕایانگەیاندووە کە ئەم بەکارهێنان و بازرگانیکردنە دوورە لە هەموو بەها ئەخلاقی و مرۆییەکان و ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ڕێگری لەم دیاردەیە بکات.
ئەو هەولێرەی کە بە ناوی پایتەختی هەرێمی کوردستان دەناسرێت و بڕیار بوو بکرێتە دۆبەی یان سەنگافۆرە و ناوچە پێشکەوتووەکانی دیکە، ماوەیەک بە هۆی لافاوەوە دەناڵێنێت، ماوەیەک بە هۆی یانە شەوانەکان و شوێنەکانی لەشفرۆشی، ماوەیەکی دیکەش بە هۆی کێشەکانی وەک چەکی بێ موڵەت و دەیان و دەیان نموونەی دیکە.
لە پارێزگای دهۆک زیاترین ڕێژەی بێکاری لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەم پارێزگایە زیاترین لایەنگری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی تێدایە و بە سەرچاوەی سەرەکی دەنگەکانی ئەو حیزبە لە هەرێمی کوردستان دەناسرێت.
بە هۆی شکستە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە دۆسیەی نەوت و ئەو ناڕەزایەتییەی کە لای خەڵکی کورد بەرامبەر بە هەناردەی نەوت و داهاتەکەی هەبووە، لە بودجەی سێ ساڵەی عێراق، حکومەتی ناوەند بە تەواوی کۆنتڕۆڵی دۆسیەی نەوتی کردووە و ئەمەش شکستێکی گەورەی دەسەڵاتی بارزانییەکان لە سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ بووە.
پەیمانگەی واشنتن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی دوور، ڕاپۆرتێکی بە ناونیشانی " لە عێراق کوردەکان خەراپترین دوژمنی خۆیانن " بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە " کورد لە سەردەمێکدا بە فریادڕەس و دەسەڵاتدار، وەک یەکێک لە پایەکانی سەقامگیری و بەهێزترین هێز لە شەڕی دژ بە گرووپی تیرۆریستی داعش ناو دەبرا، ئێستا بە هۆی حیزبایەتی توند و سیاسەتی خێڵەکی و دابەشکاری ناوخۆییەوە ئیفلیج بوون ".