ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان هەڕاجفرۆشکردنێکی دیکەی هەولێری لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە ئاشکرا کردووە.
سەرکردەیەک لە هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە هەموو فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق بە یاسای بودجە ڕازین و تەنیا پارتی ناڕازییە و دەیەوێت کۆنتڕۆڵی هەموو شتێک بکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانێکە نەوتەکەی بە سەربەخۆ فرۆشتووە و داهاتی ناوخۆش لەوپەڕی زیادبووندا بووە بەڵام هەر مووچەی بۆ بە ڕێکوپێکی دابەش نەکراوە، دواکەوتن و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان یەکێک لە ئیشە هەمیشەییەکانی حکومەتە خۆماڵییەکە بووە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە خەریکە عێراق بەرەو ئاراستەی ئەزموونە تاڵەکانی ڕابردوو دەبرێت و دەبێت دەسەڵاتدارانی بەغدا ڕێز لە دەستوور بگرن.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا پەیامێکی بۆ دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان ناردووە، ناوەڕۆکی پەیامەکەش ئەوەیە کە چاوەڕوان نەبن تا سەر پشتیوانی لە ئێوە بکرێت.
نوێنەر و کۆنسووڵی شەش وڵاتی بیانی لە هەرێمی کوردستان لە گەڵ نوێنەری حکومەت کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکەش پەیوەندی بە داواکارییەک بۆ پێدانی موڵەت بە هاوڕەگەزخوازییەوە بووە.
سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە هەوڵی ئاشتەوایی ناو بزوتنەوەکە بەردەوامە و هەوڵەکانیش مزگێنی بەخش دەبن.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا ڕایگەیاند کە کەس لە هەرێم بە بۆنەی بۆچوونی جیاوازەوە لە گرتووخانەکاندا نییە.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دانی بە شکستەکەی هەرێمی کوردستاندا ناوە و ڕایگەیاندووە کە پەرلەمان و کۆمیسیۆنمان نەماوە و نازانین کەی هەڵبژاردن دەکرێت.
پاش دۆڕاندنی دۆسیەی نەوت و بودجە لە لایەن هەولێرەوە، ئێستا حکومەتی عێراق هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانیش دەدات.