ڕابەری باڵێکی بچووکی بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ دڵخۆشکردنی پارتی کەوتە دژایەتیکردنی حکومەتی بەغدا.
برایەکی شێروان شێروانی چەند نهێنییەکی ناوبراوی لە زیندانەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستاندا ئاشکرا کردووە.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پاش شکستی پلانی یەکگرتنەوە و شەڕەکەی ئەم دواییە، بە فەرمی دەرکردنی عومەری ئیلخانیزادە و دەستنیشانکردنی ڕەزا کەعبیی وەک سکرتێری نوێ ڕاگەیاند.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە تەنیا هێزەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانن کە ئەم هەرێمەیان پاراستووە.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە فەرمی داوای لە بزوتنەوەی گۆڕان کردووە کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک هاوپەیمانی لە گەڵ ئەم حیزبەدا بکات.
جەلالی سام ئاغا کە بە یەکێک لە ڕەمزەکانی دژ بە گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دەناسرێت، ڕایگەیاندووە کە ئەم دەسەڵاتدارانەی ئێستای هەرێم حەیای کوردیان بردووە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، پلانێکی دەزگای هەواڵگری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی لە بەغدا ئاشکرا کرد.
ساڵی ڕابردوو تا ناوەڕاستی ئەمساڵ زیاتر لە 500 کەس لە سەر قومارکردن لە دهۆک دەستگیر کراون، بەشێک لە قومارچییەکانی پار، ئەمساڵیش خراونەتە زیندانەکان، لە بەر ئەوەی کە بەردەوام بوون لەو کارە کە سەرچاوەی تێکدانی شیرازەی هەندێک لە خێزانەکانی ئەو پارێزگایە بووە.
سەرۆکی پێشووی دەزگای زانیاری کە لای پارتی و بارزانییەکان خۆیی حەشار داوە و دوژمنایەتی سلێمانی و یەکێتی دەکات، دیسانەوە بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هەڕەشەکانی دووبارە کردووەتەوە، ئەو هەڕەشانەی کە بەردەوام لە ناوبراو بینراوە و هیچ کات نەبووەتە کردار.
ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە دەبێت پەلە بکرێت لەوەی پەرلەمانێکی نوێ بۆ کوردستان هەڵبژێرێت تا لە هەرێمیش یاسای بودجە دابنرێت.
نە کەمالە و نە کەرکوکی بەڵام یەکسەر باسی کەرکوک دەکات و خۆی کردووەتە خاوەنی ئەم شارە و کەس بە کەس نازانێت و ئێستاش پلانی ئەوە بۆ پارتی جێبەجێ دەکات کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا پۆستی پارێزگار بە دەست بێنێت بەڵام کات تێپەڕ دەبێت و دەبینرێت کە پارتی ئەم خەونەی بۆ بەدی ناکرێت و ئەستەمە هیچ کات نوێنەرێکی پاڵ بە کورسی پارێزگاری کەرکوکەوە بدات.
تەنیا یەک ڕۆژ لە پاش کۆبوونەوە بێ ئەنجامەکەی هەولێر لە نێوان هەر دوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کە بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی و فازڵ میرانی بەڕێوەچوو، هەر دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان دیسانەوە بوو بە شەڕیان و ڕاستییەکانی یەکترقبووڵنەکردنیان بۆ خەڵک ڕوونتر کردووەتەوە.
پاش ئەوەی کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەولێری کردە دۆبەی و کێشەکانی وەک لافاو، کەم ئاوی، بێ کارەبایی، ئاوەڕۆ، تەقەکردن و کوشتن لە پایتەختی هەرێمی کوردستاندا نابینرێت، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە سەر بەم حیزبەیە، ڕایگەیاندووە پارێزگارێکی سەر بە پارتی لە کەرکوک دەتوانێت بە تەواوی دۆخی شارەکە بگۆڕێت.