پەرلەمانتارێکی پێشووی کورد لە بەغدا ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان مووچەی خانەنشینی ئەنجومەنی حوکم لە بەغدا وەردەگرێت بەڵام ئێستا ئەو حیزبە دژی دابەشکردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە.
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئامارێکی مەترسیداری لە سەر ئەنجامەکانی بایکۆتی مامۆستایان بڵاو کردووەتەوە، دۆخێک کە تەنیا ئەنجامی شکستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە دابەشنەکردنی مووچەی فەرمانبەران.
ڕۆژنامەنووسێکی نزیک لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لاوازییەکەی ئێستای هەرێمی کوردستان لە کاتی ڕادەسکردنی کەرکوک دەستیپێکردووە کە بە جۆرێک بووە قوربانی بەرژەوەندییە نەوتییەکان.
ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە سەبارەت بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە هەر دوو حکومەتی هەولێر و بەغدا گەیشتوونەتە بنبەست و تەنیا چارەسەر ئەوەیە کە مووچە ڕاستەوخۆ لە لایەن بەغداوە دابەش بکرێت.
بارینی یەکەم بارانی وەرزی پاییز، نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز کردەوە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە کە ئامانجی ئەم جوڵانەوەیە ڕووخاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ دووەم جار لەم ماوەیەدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبووە.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان وەک جاران و لە پێناو بەرژەوەندییەکانی پارتی و ماڵی بارزانی کەوتەوە قسە و ئەمجارە هێرشی کردووەتە سەر ئەوانەی داوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە دەکەن.
وەرزی سەرما هاتووە و حکومەت توانای دابەشکردنی نەوتی نییە و لەم دۆخەدا دارستانەکانی هەرێمی کوردستان مەترسی لەناوچوونیان لە سەرە.
ئەدهەم بارزانی وەڵامی تۆمەتەکانی پارتی و ماڵی بارزانیی داوەتەوە کە ڕایانگەیاندبوو ئەو بۆ لایەنێکی دەرەکی سیخوڕی دەکات.
ناوەندێکی لێکۆڵینەوەیی عەرەبی ڕایگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان شکستی هێناوە لە دابەشکردنی دەسەڵات و لە ئێستادا پەرلەمانەکەی هەڵوەشاوەتەوە و حکومەتەکەشی کاربەڕێکەرە.
وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە ماوەی حەوت ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بیانووی جۆربەجۆر مووچەی مووچەخۆران دەبڕێت.
ئێران بە حکومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە کە پێویستە خاڵ بە خاڵی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوانیان جێبەجێ بکرێت بە تایبەت ئەوەی کە داوای ڕادەستکردنی ئەو ئەندامانەی گرووپە نەیارەکانی کردووە کە پێشتر لە چوارچێوەی لیستێکدا بە بەغدای داوە.
پەرلەمانتارێکی پارتی لە بەغدا ئاشکرای کردووە کە ئەو فڕۆکەوانەی شاری هەڵەبجەی بۆردومانی کیمیاوی کردووە، ئێستا لە هەرێمی کوردستان بە ئازادانە دەژی و هیچ کێشە و گرفتێکی نییە.
بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستن دیسانەوە لە سەر ڕەوشی هەرێمی کوردستان هۆشداری دایەوە و ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی خەراپتر بەڕێوەیە.