هەر ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکان پێش ئەوەی بچێتە دەنگدان دەبێ بچێتە خێمەکان بارکۆدێك لە کارتی دەنگدانی دەدەن دەڵێن بەو بارکۆدە دەزانین دەنگ دەدەن بەکام لایەن.
تێچووی ئاهەنگەکەی پارتی لە یاریگای فرەنسۆ لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێم بووە
میدیای توركیا سەبارەت بە سەردانی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا چەند تەوەرێكی جیاواز لەو تەوەرانە باس دەكات كە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە.
کۆمەڵەى داکۆکى لە مافى کرێنشینان لقى هەولێر رایگەیاند، دەزگای خێرخوازی بارزانی یارى بەهەستى کرێنشینان دەکات و دەستکاری ئەو یەکانەی کردووە کە دراونەتە کرێنشینان و وەک بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاریهێنا.
لە کاتێکدا تەنها چوار ڕۆژ ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی، گەیشتە ئەنقەرە و لەلایەن دوو سەرۆکی میتەوە پێشوازی لێ کرا و هەروەها لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە.
پارتی لە ترسی دۆڕان لە هەڵبژاردن تەنانەت پەنا بۆ هەڕەشە لە زیندانیان دەبات بۆ دەنگدان بەو حیزبە.
ستران عەبدوڵا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ دەسەڵاتی خۆسەپێن لە دهۆکیش لۆ مارێ.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر لە دوایین رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن دا کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی بۆ سەرخستنی لیستەکەی کرد و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بۆ ئەو کەسانە نارد کە دەنگدەری هیچ حیزبێک نین و داوای لێکردن دەنگ بدەنە یەکێتی.
دژى دانەمەزراندنیان خۆبەخشانى تەندروستى لە سەیدسادق دەستییان بە ناڕەزاى دەربڕین و خۆپیشاندان کرد و دەڵێن، ئەم كابینەیە جگە لە خەم و پەژارە هیچی دیكەی بۆ ئێمە نەکردووە.
وەزارەتى دارایى و ئاوبورى هەرێمى کوردستان بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلول چاوەڕوانى ناردنى ئەو کورتهێنانەیە کە بۆ دابەشکردنى مووچە دروستبووە.
ئەمڕۆ سوپای داگیرکەری تورک بە زەبری هێز و بە هاوکاری و خیانەتی پارتی، ڕێگرییان لە گوندەکانی نزدوور، سوولێ، ئێکمالە لە سنووری زاخۆ کرد، بچنەوە سەر زێدی خۆیان کە بەهۆی داگیرکارییەوە چۆڵیان کردووە.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە، لە کەرنەڤاڵی حزبەکەی لە دهۆک ڕووی دەمی کردە بارزانی و وتی: ئێزدییەکانتان فرۆشت، ڕۆژ بە ڕۆژ خاکی کوردستان دەفرۆشن، هەی بێشەرمینە ئەوەیە کوردایەتییەکەتان؟!
تەیف سامی ڕایگەیاند؛ جگەلە 320 ملیارى داهاتی نانەوتی، تائێستا هەرێم داهاتی نەوتی ڕادەست نەكردووە و ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە حکومەتەکەی پارتی لە هەولێر نایەوێت پێوەندییەکان ئاسایی بێت و بە دوای کێشەوەیە.
وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشكرایكرد، رۆژانە نۆ سەد مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕن و لەهەوڵی دابینكردنی كارەبای بیست و چوار كاتژمێریدان.