ئومێد خۆشناو: زۆر مەزڵومین

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە کە لە سیستەمی تۆڕی کارەبای نیشتمانی ستەم لەم پارێزگایە کراوە.

ئومێد خۆشناو بانگەشەی ئەوەیکرد کە پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان لە وەرزەکانی بەهار و پایزدا تا ڕادەیەک باشە بەڵام ئەمساڵ لە وەرزی پایزدا خەراپ بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، لە ڕووی پێدانی کارەبای نیشتمانییەوە ستەم لە هەولێر کراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە هیچ دادپەروەرییەک لە دابینکردنی کارەبادا نییە و جیاکاری لە نێوان هەولێر و شارەکانی دیکەدا هەیە.

ئومێد خۆشناو ڕایگەیاندووە کە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بۆ هەولێر لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کەمترە.