نەوەی نوێ: کابینەکەی مەسرور بارزانی هەرێمی کوردستانی لاواز و بچووک کردووەتەوە
کاوە عەبدولقادر ڕایگەیاند کە کابینەکەی مەسرور بارزانی لە ماوەی 4 ساڵی تەمەنیدا نەیتوانی بودجە بنێرێتە پەرلەمان و هەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت، ڕێژەی بێکاری زیادی کرد و 8 مووچەی فەرمانبەران نەدراوە و 10 مووچەش بە لێبڕین دابەش کراوە.
ناوبراو وتی کە لە ماوەی 4 ساڵی کابینەکەی مەسرور بارزانی، لە کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە کە زیاتر لە 31 ملیار دۆلار بووە، تەنیا 14 ملیار دۆلاری گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت و 17 ملیار دۆلاری دیکەی نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی و دیار نەماوە، ئەمەش جگە لە داهاتی سەدان هەزار بەرمیلی فرۆشراوی تەنکەری کە کەس نازانێت داهاتەکەی چەندە و بۆ کوێ ڕۆیشتووە.
کاوە عەبدولقادر ڕایگەیاند کە کابینەکەی مەسرور بارزانی بە هۆی سیاسەتی هەڵەوە هەرێمی کوردستانی لاواز و بچووک کردووەتەوە و لە لێواری ڕووخان نزیک بووەتەوە.