کوڕێکی مەسعود بارزانی هێز دژی خەڵکی شیلادزێ دەجوڵێنێت

لە بەرامبەر هەوڵ بۆ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی مەددەنی دژی داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا، یەکێک لە کوڕەکانی مەسعود بارزانی هێز دژی خەڵکی شیلادزێ دەجوڵێنێت،

بەپێی زانیارییەکانی NEXT Press، ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی مەددەنی هەیە بۆ هەڵکوتانەسەر بارەگاو شوێنی جێگیر بوونی سوپای تورکیا لە شیلادزێ لەبەرامبەر ئەو لەشکرکێشیەی تورکیا لە ناوچەکەیان دەیکات.

هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە کوڕەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بەهێزێکی زۆرەوە لە دەڤەری بارزانەوە گەیشتۆتە ناوچەکەو بڵاوەیان بە هێزەکەیان کردووە.