7 ساڵە ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن تیرۆر کراوە
ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگر وەدات حسێن عەلی ڕۆژی 13 ی ئاب ی ساڵی 2016 لە شاری دهۆک لە لایەن چەند چەکدارێکەوە ڕفێندرا و دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر لە شەقامێک بە بێهۆشی فڕێدرا و بەو هۆیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا و تا ئێستاش هیچ کەسێک لە سەر ئەو دۆسیەیە دەستگیر نەکراوە.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان کە بانگەشەی ئازادی و دیمۆکراسی دەکات، تا ئێستا موڵەتی بەڕێوەچوونی ساڵیادی تیرۆری ئەو ڕۆژنامەنووسەی لە هەولێر و دهۆک نەداوە و کەسوکار و هاوڕێکانی ساڵانە ڕێوڕەسمەکە لە شاری سلێمانی دەکەنەوە.