377 هەزار پێشمەرگە بێ مووچە دەبن

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حکومەتی عێراق مانگانە تەنیا مووچەی 23 هەزار پێشمەرگە دابین دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە سەروی 400 هەزار مووچەخۆرە.

سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە حکومەتی عێراق مووچەی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە خەرج ناکات و مانگانە تەنیا مووچەی 23 هەزار کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە دابین دەکات و ئەمەش بارگرانییەکی دیکەیە بۆ سەر حکومەتی هەرێم.

حکومەتی هەرێم مانگانە پێویستی بە 133 ملیار دینارە بۆ دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و حکومەتی عێراق تەنیا 19 ملیار دیناری دابین دەکات.