31 ی ئاب لە چەند دێڕێکدا
31 ی ئاب ڕۆژێکی ڕەشە لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا.
31 ی ئاب ڕۆژی تێکەڵکردنی دەستی پارتییە لە گەڵ سوپای ئەنفال و کیمیاباران.
31 ی ئاب ڕۆژی هێنانی بەعسە بۆ تاڵانکردنی سەر و ماڵی خەڵکی کورد.
31 ی ئاب کردەوەیەکی ناپاکی سیاسی و نیشتمانی و نەتەوەییە.
31 ی ئاب ڕۆژی بریندارکردنی دڵی نیشتمان و کوردایەتییە.
31 ی ئاب خیانەتە گەورەکەی مێژووی ڕزگاریخوازی گەلی کوردە.
31 ی ئاب خیانەتێکە کە هاوشێوەی نەبووە و نابێتەوە.
31 ی ئاب شەرعییەتدانە بە تاوانەکانی ئەنفال و کیمیاباران.
31 ی ئاب لای پارتییەکان ڕۆژێکی پیرۆزە، کە واتە هێنانی بەعس بۆ کوشتنی خەڵک و ماڵوێرانیی ئەوان بە ئەرکێکی پیرۆز دادەنرێت.
31 ی ئاب بووە سەرەتایەک بۆ لێکترازانی سیاسی لە کوردستان.
31 ی ئاب هەر ئێستاش کاریگەرییەکانی لە سەر ئەزموونی هەرێمی کوردستان ماوە.
31 ی ئاب بە هیچ هەوڵ و پاساوێک لە یادەوەری خەڵک و مێژووی کوردستان ناسڕێتەوە.