گۆڕان درەنگ لە خەو هەستاوە
بەشداری گۆڕان لە کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گورزێکی کەمەرشکێنی لەم بزوتنەوەیە دا و ئەندامان و جەماوەرەکەی بە جۆرێک سزایان دا لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی 2021 ی عێراق تەنانەت یەک کورسیشی بە دەست نەهێنا.
ئێستا دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە وەکالەت، بڕیاری کشانەوەی گۆڕانی لە حکومەتی هەرێم داوە، ئەویش لە کاتێکدا کە تەنیا چەند ڕۆژێک تا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان ماوە.
گۆڕان ڕایگەیاندووە کە هەر وەزیرێک پابەندی بڕیاری کشانەوە لە حکومەت نەبێت، لەم بزوتنەوەیە دەردەکرێت.
پرسیار ئەوەیە کە ئایا گۆڕان بەم نمایشە فریودەرە دەتوانێت لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتن بە دەست بێنێت؟