کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێم ھۆکاری سەرەکی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانە
دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق راگەیاند، هۆکاری سەرەکی کێشەی مووچە کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێمە، تا ئێستا هیچ کام لە هەنگاوەکانی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکردووە؛
یەکەمیان پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
دووەمیان لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە کە مانگانە کێشەی تیایە.
سێیەمین خاڵیش پرسی رادەستکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمە کە حکومەت تیایدا کەمتەرخەم بووە.