کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێم ژیانی خەڵکی سەختکردووە
رەفعەت عەبدوڵا ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەنەکە لە میانەى پێشکەشکردنى وتارێک بۆ لایەنگرانى حزبەکەى بەمجۆرە لەبارەى دۆخى هەرێمى کوردستان دوا.
لە سەرەتاى قسەکانیدا ئەو ئەندامەى مەکتەبى سیاسى یەنەکە ڕایگەیاند، خەڵك لە دۆخێكی خراپی دارایی و ژیانێكی سەختدا دەژی، کە بەهۆی ئەم حكومڕانییەوەیە، كە لەهەرێمی كوردستان هەیە.
وتیشى، حكومەتى هەرێم كەمتەرخەم و نادادپەروەر و قۆرخكار و خۆسەپێنە و نەیتوانیوە ببێتە حكومەتی هەموو خەڵك و حكومەتی خزمەتگوزار بێت.
جێگای ئاماژەیە، ٢٠-١٠-٢٠٢٤ بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكە دەكات و لە ئێستاشدا بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە.