کۆیلەیەک بە ناوی ڕێباز حەپلان

ڕێباز حەملان کە سەردەمێک دواکەوتووی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرکردایەتی ئەو بزوتنەوەیە بوو، پاش بێهیوابوونی لە بارودۆخی دارایی گۆڕان و لە پێناو بە دەستهێنانی پارە و موڵکی زیاتر، پەیوەندی بە پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە کرد، ئەگەرچی پەیوەندییەکەش هەندێکی بە ناچاری بووە و بۆ ئەو دۆسیانە دەگەڕێتەوە کە لە ناوبراو لە ژێر دەستی پاراستنی پارتیدا بووە.

ڕێباز حەملان لەو ڕۆژەوە بووەتە پارتی، هیچ ئیش و کارێکی ئاسایی و باوی لێ نەبینراوە و تەنیا بڵندگۆی پارتی و بنەماڵەی بارزانی بووە و گۆڕانیی بە بەژن و باڵای ئەوانەدا وتووە کە سەردەمێک لە بزوتنەوەی گۆڕاندا ئەوانی بە دز و دیکتاتۆر و خوێنڕێژ و دەیان دەستەواژەی دیکە پێناسە دەکرد.

نابێت مرۆڤ لەم ئاستەدا کۆیلەبوونی خۆی بسەلمێنێت. ئەو بەردەوام لە هەوڵدایە زیاتر خۆی بە شوێنکەوتووی بنەماڵەی بارزانی بناسێنێت. حەپلان بە شەو و ڕۆژ هەوڵ دەدات بڵێت مەسرور بارزانی لە پۆستی سەرۆکی حکومەتدا سەرکەوتوو بووە و کوردستان ئاوەدان بووەتەوە.

حەپلان ئەوەی لەبیر نەماوە کە کەسانی وەک ئەو کە لە دەرەوەی پارتی بوونەتە ئەندام و شوێنکەوتووی بارزانییەکان، دەیان ساڵیش لەو حیزبەدا بمێننەوە و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی بنەماڵەی بارزانیدا بکات، بۆ پارتی و بارزانییەکان هیچ نییە و بایەخی نییە. ڕووداوەکانی کۆنگرەی 14 ی پارتی ئەمەی سەلماندووە کە ئەوان هەرچی شانازی بە پارتیبوونی خۆیانەوە بکەن و خۆیان زیاتر بە سەرباز و خزمەتگوزاری بنەماڵەی بارزانی بناسێنن، بچووکتر دەبنەوە و هیچ بایەخێکیان نییە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە حەملان و نموونەکانی وەک ئەو لای خەڵکی کوردستانیش هیچ بایەخێکیان نەماوە و شەو و ڕۆژ قسە بکەن و نووسین بڵاو بکەنەوە، لای خەڵک هیچ نییە و تەنیا خۆیان هیلاک دەکەن.

کۆیلە حەملان ئەمجارە لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتیدا وا پێناسەی ئەم حیزبە و کار و چالاکییەکانی کردووە و وا هاتووە بە شان و باڵی بنەماڵەی بارزانیدا کە لە پەیام و بەیاننامەی هیچ ئەندامێکی بنەماڵەی بارزانی و کاربەدەستێکی باڵای پارتیدا ئەوە نەبینراوە. ئەوەی ڕاستی بێت پارتی و بنەماڵەی بارزانی کەسانی وەک ڕێباز حەملانیان خۆش ناوێت و بەم مەسینەهەڵگرییە زیاتر لە ناویان دەبەن و لای خەڵکی کوردستان بچووکتریان دەکەنەوە. پارتی حیزبێکە کە کەسانی خۆی دەناسێت و پێویستی بەمانە نییە کە ببنە ئەندام لەو حیزبە، بەڵکوو بە ئەندامبوونیان تەنیا دەیەوێت لەناویان ببات. باشترین لەناوبردنیش ناشیرینکردنی ئەو کەسانەیە لای خەڵکی کوردستان کە تا ئێستا پارتی لەوەدا سەرکەوتوو بووە. سەیری ئازاد جوندیانی، عارف روشدی و کەسانی دیکە بکەن لە چ بارودۆخێکدان.