کۆتایی فیرعەونەکان
بافڵ تاڵەبانی بە دیاریکراوی ڕووی لە مەسرور بارزانی بوو و وتی کە ئەو دەوەستێنێت.
سەرۆکی یەکێتی داوای لە خەڵک کرد کە ئەگەر بە یەکێتیش دەنگ نەدەن، بە هەر لایەنێک دەنگ دەدەن، بیدەن تا کوردستان لە بنەماڵەی بارزانی وەک فیرعەونەکان ڕزگار ببێت.
بافڵ تاڵەبانی پەیامی ئەوەی گەیاند کە کۆتایی بە تاکڕەوی، گەندەڵی نەوت، قۆرخکاری زەوی و نەبوونی خزمەتگوزاری دێنێت.
ڕاشیگەیاند کە ئەم حکومەتە گەندەڵ و بۆگەنە دەڕووخێنێت.