کاک بافڵ یەکەم هەنگاوی کرداری دەستپێکرد بۆ ئەرشیفکردن و داخستنی “هەژماری رەشمار”

شنیار ئەنوەر پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند؛ "ئەوەی دەیڵێین جێبەجێی دەکەین”.

ناوبراو وتیشی: ئیتر کاتی ئیشە، هەڵبژاردن تەواو بوو، ئەمرۆ کاک بافڵ یەکەم هەنگاوی کرداری دەستپێکرد بۆ ئەرشیفکردن و داخستنی “هەژماری رەشمار” و هەنگاوەکانی تەوتین دەستپێدەکات.

زیاتر وتی: من دڵنیام ئەوانەی دەنگیان پێداوین شانازی بەدەنگەکەیانەوە دەکەن، ئەوانەشی حزبۆکە و حزبی فەیسبوکیان تاقیکردەوە پەشیمان ئەبن.

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ ئەو یەکێتی یە رۆشت بەرەی خەلک بەربدات بۆ هیچ حزبێک و بۆ هیچ پۆستێک. یەکێتی لەگەڵ ئازارەکانی خەڵکە، هەتا کۆتایی بەخۆسەپێنی نەهێنێ راناوەستێ. ئەوە ئێمە دەستمانپێکرد و خوداش پشتیوانیمان بێت.