کاکە حەمە بۆ ئەوەندە دوژمنی بەغدایە؟
محەمەدی حاجی مەحمود سەردەمێک داوای هەڵگرتنی چەک و هەڵگیرسانی شەڕی سەربازیی لە دژی حکومەتی بەغدا دەکرد و ڕایدەگەیاند کە خۆی وەک یەکەم پێشمەرگە چەک هەڵدەگرێت و ئەو شەڕە دەتپێدەکات.
ئەم کەسایەتییە سیاسییەی کورد دواتر ڕووی هێنایە سزادانی مرۆیی و ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان دەبێت ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان بگرێتەوە و ئاو بە ڕووی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقدا بەرنەدرێتەوە.
محەمەدی حاجی مەحمود خۆی و حیزبەکەی و هێزە سەربازییەکەی لە بودجەی هەرێمی کوردستان مووچە وەردەگرن و ئەم بودجەیەش لە بەغداوە دێت بەڵام داوایکردووە کە حکومەتی هەرێم پارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ بۆ وەرگرتنی بودجە ڕەوانەی بەغدا نەکات.
ڕاشیگەیاندووە کە ڕێکەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغدا هەڵەیە و نابێت کورد متمانەی بە حکومەتی ناوەندی هەبێت.