کارەبا بە تەواوی ڕۆیشت
بە پێی زانیارییەکان، کارەبا لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کوژراوەتەوە و تا ئێستا هۆکارەکەشی باس نەکراوە.
کارەبا لە سەرجەم شوێنە گشتییەکان، نەخۆشخانەکان، فەرمانگە و کارگەکان کوژراوەتەوە.
ئەم کێشەیە لە بەرەبەیانی هەینی ڕوویداوە و بەرپرسانی وەزارەتی کارەباش هۆکارەکەی نازانن.