کاروان یاروەیس: تیمەکانی یەکێتیمان لە بەغداد راسپاردووە رێکارەکان بۆ بەبانکیکردنی موچە بگرنەبەر

کاروان یاروەیس بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە،کۆمەڵێک ڕێگە لەبەردەستدایە کەلەڕێگەیەوە دەتوانن ڕێگری لە پڕۆژەی (ھەژماری من) بکەن و موچەی فەرمانبەران بەبانکی بکرێت لەڕێگەی بانکەفیدڕاڵییەکانەوە.

 

دەشڵێت، یەکەم ڕێگا تۆمارکردنی سکاڵایە لە دادگای فیدڕاڵی و دووەمیش فشارە لەڕێگەی لیژنەی داراییەوە، یاخود فشارکردنە لە حکومەتەکەی سودانی بۆ ئەوەی بێنە ژێر باری بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی.

وتیشی، تیمەکانی یەکێتییان لە بەغداد ڕاسپاردووە ڕێکارەکان بۆ بەبانکیکردنی موچە لەڕێگەی بانکە فیدڕاڵیەکانەوە بگرنەبەر.

کاروان یاروەیس دەشڵێت،حکومەتی ھەرێم خۆی “سودمەندە” لە ھەژمارەکە، بۆیە ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت، چونکە دەیەوێت جڵەوی موچە لەدەستی خۆیدا بمێنێتەوە و مانگانەش ٦ بۆ ٧ ملیۆن دۆلار دەستکەوتیان ھەبێت.