کاردانەوەی خانمی یەکەمی عێراق بە هێرشەکانی تورکیا

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق ڕایگەیاند: "ئەگەر ئەنقەرە رێککەوتنی لەگەڵ بەغداد یان هەولێر هەبێت، دەبێت توڕەیی رایگشتیی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی عێراق یان هەرێم بکرێت".

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هەروەها لە “ئێکس” دژی بۆردوومانەکانی تورکیا نووسیویەتی، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی عێراق بەردەوامە، هەموو ڕۆژێک سەیری دیمەنی ڕاستەوخۆی هێرشەکانی سەربازانی تورکیا دەکەین بۆ سەر گوندەکانی کورد سووتانی زەوییە کشتوکالیەکان دەکەین”.