کابینەی نۆ، کابینەی ماڵوێرانی کوردستان
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی شکستی هێنا و ئەو پلانانە بە شێوەیەکی یەکسان و باش لە تەواوی ناوچەکان جێبەجێ نەکران و ئەوەی کراوە بۆ هەندێک ناوچەی هەولێر و دهۆک بووە.
لە ماوەی 5 ساڵەی کابینەی نۆیەمدا کاری زۆر گەورە و گرنگ نەکرا. ئەگەرچی مەسرور بارزانی بانگەشەی کاری گەورە و پرۆژەی زۆر دەکات بەڵام خەڵک دەزانن بانگەشەیە و لە ڕاستیدا هیچ لە ژیانی ئەوان نەگۆڕاوە.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە شێوەیەکی ڕاست و دادپەروەرانە کارەکانی خۆی نەکردووە و پلانەکانی بە سەر هەموو ناوچەکان بە جیاوازییەکی زۆرەوە دابەش کردووە، هەوڵیداوە زۆرترین کار بۆ لایەنگرانی پارتی بکات و بۆ خەڵک هیچی نەکردووە.
لە کابینەی نۆیەمدا مەسرور بارزانی ڕۆڵی گەورەی لە شکستدا هەبووە و کێشە و بەربەستی زۆر هاتووەتە بەردەم خەڵک و کوردستانەوە، کۆی کێشەکان وایکردووە کە کوردستان بەرەو داهاتوویەکی نادیار ببرێت و لە کابینەی دەیەمدا بە تەواوی ئەم کیشانە باڵ دەکێشنە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵکدا.