چی لە کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان و مەسعود بارزانیدا ڕوویدا؟

بە هۆی لادانی کاندیدەکانی سەر بە نێچیرڤان بارزانی لە لیستەکەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، گرژییەک لە نێوان هەر دوو جێگری سەرۆکی ئەو حیزبەدا ڕووی داوە.

بە پێی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی لە کاردانەوەی بەرامبەر ئەو دۆخەی مەسرور بارزانی بە سەریدا سەپاندوویەتی، بەپەلە لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیدا کۆبووەتەوە و هەڕەشەی هەڵوێست وەرگرتنی کردووە.

بەڵام مەسعود بارزانی پێی ڕاگەیاندووە کە لە بەرامبەر کارەکانی مەسرور بارزانیدا هیچی پێناکرێت.